سەردێڕ:

عێراق: لەم شارانە پێشبینی خۆڵبارینێکی چڕ دەکرێت

PM:04:29:01/05/2022

30124 جار خوێندراوەتەوە

هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار و کەربەلا و نەجەف و سەڵاحەدین خۆڵبارینێکی چڕ دەستی پێکردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین، پێشبینیدەکرێت خۆڵبارینەکە چڕتربێتەوە. هاوکات، بەهۆی خراپی کەشوهەواو وخۆڵبارینەوە هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و نەجەفی نێودەڵەتی سەرجەم گەشتەکانیان هەڵپەسارد.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار و کەربەلا و نەجەف و سەڵاحەدین خۆڵبارینێکی چڕ دەستی پێکردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین.

ئاماژەی بەوەشداوە، خۆڵبارینەکە بووەتە هۆی دروستبوونی هەناسە توندی لای ژمارەیەک هاوڵاتی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستەی کەشناسی ئێوارەی رۆژی شەممە هۆشداری دابوو لە هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین کەلە کیشوەری ئەفریقاوە بەرەو عێراق دێت.

هەروەها، ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەڵەتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی کەم بوونەوەی مەودای بینین بۆ ٥٠٠ مەتر بڕیاردرا بە هەڵپەساردنی سەرجەم گەشتەکانی.

هاوکات، فڕۆکە خانەی نەجەفی نێودەوڵەتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی خراپ بوونی کەشوهەواوە سەرجەم گەشتەکانی هەڵپەساردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و نەجەفی نێودەوڵەتی، دوای ئاسایی بوونەوەی رەوشی کەشوهەوا و کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە.













گەلەری