ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلای ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دیناری مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەردەوامە لەبەرزبوونەوە.
هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵری پێوەدەکرێت و بەمەش نرخەکەی ٢٥ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە بەراورد بە دوێنێ.
نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ھەزار دینارە
و بەمەش نرخی پاوەن چوار هەزار دینار دابەزیووە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.