سەردێڕ:

شەپۆلی گەرما بووەتە هۆی کەوتنەوەی چەندین ئاگر لەم وڵاتەدا

PM:04:59:30/04/2022

3216 جار خوێندراوەتەوە

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە باشوری ئاسیا و هندستان و پاکستان، بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا و سوتانی دارستانە سنەوبەرییەکان.


بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەی کە رووی لە هیندستان و پاکستان کردووە ملیۆنان کەس بێکارەبا بوون و زانایانیش هۆکارەکەی بۆ گۆڕانی کەش و هەوا دەگەڕێننەوە.

پاش ئەوەی پلەکانی گەرما لە مانگی ئادار و نیسان بە شێوەیەکی نائاسایی بەرزبوونەوە، خواستێکی زۆر لەسەر سووتەمەنی دروست بوو ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرنی خەڵوز و تەواوبوونی بڕی خەزنکراو.

خورەم دەستگیر خان وەزیری سامانە سروشتییەکانی پاکستان بە فەرمی رایگەیاند، ئەوان لە قەیرانی سوتەمەنیدان.

هەروەها، ئەرفید کەجریوال سەرۆک وەزیرانی نیودلهی پایتەخی هیندستان رایگەیاند، دۆخەکە لەسەرتاسەری وڵاتدا لەمەترسیدایە وترسی ئەوەیان هەیە کارەبای میترۆ و نەخۆشخانەکانیش ببڕێت.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسان، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەم هیدستان و پاکستان، لەم کاتەی ساڵدا، باران و تەرزە و تەنانەت بەفریش بە خۆیەوە دەبینێت، بەڵام لە زۆرێک لە ناوچەکان ماوەی دوو مانگە باران نەباریووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگری گەورە.

لەلایەن خۆشیانەوە، بەرپرسان رایدەگەیەنن کە لە ناوچەکانی باکور ئەگەری زریانی لەناکاو هەیە بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە و رەنگە ببێتە هۆی تواندنەوەی بەفری شاخەکان.

هەروەها، پلەی گەرمی لە نیودەلهی، پایتەختی هیندستان، بۆ ٤٣ پلە بەرز بووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لەو خاشاکەی بە بەرزی ٦٠ مەتر لەو شارەدا بەرزبووەتەوە و ماوەی ٤ رۆژ بەردەوامی هەیە.














گەلەری