سەردێڕ:

نوێترین لێدوانی کازمی لەبارەی نرخی دۆلارەوە

AM:08:48:30/04/2022

20464 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بەتەنها لە کابینەکەی ئەودا نەدراوە، بەڵکو چەندین ساڵ لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە. دەشڵێت، "داری جادوگەرانەمان بەدەستەوە نییە بەکەمترین کات هەموو شتێک بگۆڕین".


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباحی فەرمی رایگەیاند، بڕیاری گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بەتەنها لە کابینەکەی ئەودا نەدراوە، بەڵکو چەندین ساڵ لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە.

وتیشی، ئەوان داری جادویان پێنییە تابتوانن ئەوەی هەیە سەر لەبەر هەمووی بگۆڕن، بەڵام بنەمای ژیانێکی ئاساییان داڕشتووە.

لەبارەی گەشەکردنی ئابوری عێراقەوە، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشدا، لە پرۆژە ئابورییەکەیدا هیچ ئامانجێکی رەوایەتیدان بە خۆیی و خۆ دەرخستنی نەبووە، بەڵکو بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابوری عێراق بووە کە ئەمەش بەبێ ماندوبوون بەدینایەت.

هەروەها، ئەوەشی خستەڕوو، کە لە کاری دوو ساڵی کابینەکەی رازییە، چونکە بەگوێرەی راپۆرتەکانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی توانیویانە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی تێکڕای گەشەسەندنی ئابوری عێراق بەرەو پێش بەرن و بە رێژەی ٩.٥٪ لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ گەشەی کردووە.

هاوکات، لەبارەی بەشداری نەکردنی لە هەڵبژاردنە پێشوەخەتییەکەی پەرلەمانیشەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد، هەموو ئەو داواکارییانەی رەتکردووەتەوە کە داوایان لێکردووە خۆی کاندید بکات یان بەشداری پرۆسەی سیاسی بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری