سەردێڕ:

لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداوە روونکردنەوە دەدرێت

PM:09:41:29/04/2022

48068 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای جەژن ٢٠٠ ملیاری دیکە دەنێردرێت بۆ هەرێم.


ئەو چاوگە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە دوای جەژنی ڕەمەزان وەزارەتی داریی ٢٠٠ ملیاری دیکە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بکات.

پێشتر، چاوگێک، لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پارەی نەوتی فرۆشراوی ئەم مانگە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی، وتیشی،بەشێک لە پارەی مانگی رابردوو ماوەتەوە بۆ موچەی ئەم مانگە خەرج دەکرێت.

بە گوێرەی بە دواداچوونەکانی ئێن ئاڕ تی، لە ئێستادا پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی چوار بە زیادەوە بەردەستە، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشکردنی موچەی مانگی چواری بۆ دوای پشووەکانی جەژن دواخستووە، بەبێ هیچ هۆکارێک دابەشکردنی موچەی راگرتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا کە لە مانگی پێنج نزیک دەبینەوە، بەڵام هێشتا چوار وەزارەت و بەشێک لە خانەنشینان موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە.

پێشتر، حکومەتی هەرێم بەڵێنی ئەوەی دابوو، هەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی موچە بکات بەڵام پابەند نەبوو بەو بڕیارەیەوە.














گەلەری