سەردێڕ:

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: پێشبینی گەورەترین گەشەی ئابوری لە عێراق دەکرێت

PM:08:23:28/04/2022

4956 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، عێراق گەورەترین گەشەی ئابوریی بەخۆیەوە ببینێت لە ئەمساڵدا لە ناوچەکە. دەشڵێت، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئابورییەکەی بە ڕێژەی نۆ پۆینت پێنج گەشەی کردووە."


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٢ ئابوری جیهان ببوژێتەوە و بە ڕێژەی سێ پۆینت شەش گەشە بکات و ساڵێکی باش دەبێت بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ڕووی ئابووریەوە.

هەر بە گوێرەی راپۆرتەکە، ساڵی ٢٠٢٢، بۆ وڵاتانی نا نەوتی لە ڕووی گەشەی ئابورییەوە سەخت بێت.

ئەوەش هاتووە، لە ئەمساڵدا عێراق وەک بەرهەمێنەرێکی گەورەی نەوت لە ناوچەکەدا، ئابووریەکەی بە ڕێژەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، عێراق وەک وڵاتێکی بەرهەمهێنەری نەوت داهاتی زۆر زیادیکردوە، داهاتی زیادی نەوتیشی خستووەتە خزمەتی هاوڵاتییان، بەڵام بە پێچەوانەی عێراق هەرێم ئەگەرچی گەورە بەرهەمهێنەرێکی نەوتە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەریی لەسەر گوزەرانی هاوڵاتییان دروستنەکردوە، بەهۆی ناشەفافی لە کەرتی نەوتدا، لەسەدا ٧٠ی داهاتەکەی دیارنامێنت.













گەلەری