ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلای ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دیناری مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ١٠٠ دینار و بەراورد بە دوێنێ ٢٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی تمەن روو لە دابەزینەوە و دوو ملیۆن و ٧٩٠ ھەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش دۆلار بەرامبەر تمەن ١٥ هەزار تمەن دابەزیووە.
نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٥٨ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ١٨٨ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.