سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

PM:02:12:26/04/2022

3868 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان دابەزیوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٠٥ دۆلارە. بەمەش نرخەکەی بەراورد بە رۆژانی رابردوو ٣٦ دۆلار دابەزیووە.


هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٢ هەزار و ٢٤٢ دۆلارە و بەمەش ٨٧١ دۆلار دابەزیوە و نرخی یەک گرامیش بە ٦١ دۆلار و ٢٤ سەنتە و بەمەش ٨٧ سەنت دابەزیووە.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ لە نێوان پێنج هەزار بۆ دووهەزار دینار دابەزیووە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٣٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٣٩٧هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤١٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٠ هەزار دینارە.













گەلەری