ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٧٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار پێنج هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.
هاوکات، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٥٨ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ١٨٨ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.