سەردێڕ:

هێزێکی عێراق بەرەو شنگال بەڕێکەوت

PM:10:47:25/04/2022

8248 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی شەوی رابردوو هێزێکی سوپای عێراق چوونە ناو شنگالەوە، ئەمشەو هێزێکی دیکەی سەربازی بەرەو شنگال بەڕێکەوتن و ئەمەش لە کاتێکدایە ئاڵۆزییەکان لە چەند رۆژی رابردوودا لە سنوری شنگال زیاتر بوون.


نەزیر شنگالی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە قەزای شەنگال رایگەیاند، شەوی رابردوو فەوجی ٦٦ی فیرقەی ٢٠ی سوپای عێراق چوونەتە باشوری چیای شنگال و لە ناحیەی گرعوزێر و کۆمەڵگاکانی دەوروبەری جێگیرکراون.

باسی لەوەشکردووە، دواتر لیوای ٣٧ی سەر بە فیرقەی ٩ی سوپای عێراق لە ناوچەی کەسکێ بەرەو شنگال بەڕێکەوتووە، بەڵام نازانرێت لە کوێ جێگیر دەکرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا چەند جارێک شەڕ و رووبەڕووبوونەوە روویداوە لەنێوان هێزەکانی سوپای عێراق و یەکینەکانی پاراستنی شنگال "یەبەشە"دا.













گەلەری