وەزیرى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند، قۆناغى یەکەمى ئۆپراسیۆنى چڕنوک – قوفڵى سوپاى وڵاتەکەى لە خاکى عێراقدا کۆتایی هات.
خلوسى ئاکار وەزیرى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بەتەواوى کۆتایى پێنەهاتووە ئامادەکاریی بۆ قۆناغەکانى دیکەى ئۆپەراسیۆنى چڕنوک – قوفڵ دەکەن لەخاکى عێراقدا دژى گەریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان تاوەکو ئەوکاتەى ئاسایشى نیشتمانى وڵاتەکەیان بەپارێزراوى دەهێڵنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى
هەفتەیەک سوپاى تورکیا ئۆپەراسیۆنێکى ئاسمانى و زەمینى لە شیلادزێ بە ناوى چرنوک –
قوفڵ دەستپێکرد لە دژى گەریلاکانى پەکەکە، تورکیاش نزیکەى ٣٠ کیلۆمەتر هاتووەتە
ناو خاکى هەرێمەوە و بنکەى سەربازیەکانى خۆى تیادا جیگیرکردووە.
هەپەگە دەڵێت لەو ماوەی ئۆپراسیۆنەکەدا
٢٣٣ سەرباى تورکیا کوژراون، سوپاى تورکیاش دەڵێت، ٩٦ گەریلاى پەکەکە شەهیدکراون.
تا ئێستا سەرۆکایەتییەکانى
هەرێم و پارتى و یەکێتى هەڵوێستى نارەزاییان لەسەر ئۆپراسیۆنەکە دەرنەبڕیووە.
هـ.ئـ