سەردێڕ:

تمەن بەرزبویەوەو دۆلار بەجێگیری مایەوە

AM:10:46:07/08/2021

11472 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش نرخی دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە، بەڵام نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکی ھەفتەدا نرخی ١٠٠ دۆلار لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی فرۆشتن لەبەغدا جیاواەو بۆ فرۆشتن ١٤٨ و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بۆ کڕین ١٤٧ و ٥٠٠ دینار. بانکی ناوەندی عێراقی رۆژانە نزیکەی ٢٣٠ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.


لەلایەکی دیکەوە سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ئێران کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕ ھەبووەو ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ٢٥١٦٠٠٠ تمەن بووە، بەڵام دوێنێ نرخی تمەن بەرامبەر ھەر ١٠٠ دۆلارێک ٢٥٣٥٠٠٠ بووە بەمەش بەھای تمەن بەرزبویەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بەم شێوەیەیە:

نرخی ١٠٠ پاوەن ٢٠٤ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٧٤ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانی ٦ ھەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٧ ھەزار دینارە.













گەلەری