سەردێڕ:

لیژنەی خۆپیشاندانەکانی تشرین پشتیوانی سەربەخۆکان و نەوەی نوێ دەکەن

PM:05:25:23/04/2022

4544 جار خوێندراوەتەوە

خۆپیشاندەرانی تشرین بە بەیاننامەیەک پشتیوانی لە کاندیدە سەربەخۆکان و کاندیدی نەوەی نوێ دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران.


ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی عێراق رایانگەیاند، ئەوان بۆ رزگاربوون لەو چەقبەستوویەیی ئێستا دروست بووە و بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ پشتیوانی چەند کەسێک دەکەن و یەکێک لەو کەسانەش رێبوار ئەوڕەحمانی کاندیدی نەوەی نوێیە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ئاماژەیان بەوەکردووە، پشتیوانی هەریەک لە دادوەر عەبدولئەمیر شەمری و دادوەر رەحیم عکیلی و یاساناس باسم خشان، دەکەن.













گەلەری