PM:02:16:23/04/2022
5504 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە هێزە ئەمنییەکاندا دوو پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیان، بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی ئەمن یپۆلیسی فیدڕاڵیدا تەقیەوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە
ئەنجامی رووداوەکە دوو پۆلیس کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای
ئەوەی لەساڵی ٢٠١٩ حکومەتی عێراق شکتپێهێنانی گروپی چەکداری داعشی راگەیاند، بەڵام
ئێستا ئەو گروپە بەشێوازی جیاواز درێژەی بە هێرش و چالاکییەکانی بۆ سەر سوپا و
هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و بیانییەکان داوە لەنێویشیاندا چاندنی بۆمب و دانانی
بۆسە.