سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:12:40:23/04/2022

12576 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان دابەزیوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٣١ دۆلارە. بەمەش نرخەکەی بەراورد بە رۆژانی رابردوو ١٦ دۆلار دابەزیووە.


هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٢ هەزار و ١١٣ دۆلارە و بەمەش ٤٩٠ دۆلار دابەزیوە و نرخی یەک گرامیش بە ٦٢ دۆلار و ١١ سەنتە.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ لە نێوان پێنج هەزار بۆ چوارهەزار دینار دابەزیووە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٤٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤٠٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٢٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٨ هەزار دینارە.













گەلەری