سەردێڕ:

وەزارەتی پلاندانان نوێترین ئاماری دانیشتوانی عێراقی بڵاوکردەوە

PM:10:27:22/04/2022

7456 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پالاندانانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دانیشتوان گەیشتووەتە ٤١ ملیۆن و ١٥٠ هەزار هاوڵاتی و لەو ژمارەیەش ٥٠.٥٪ رەگەزی نێر و ٤٩.٥٪ رەگەزی مێن.


ئەمڕۆ هەینی، عەبدو زەهرە هەنداوی وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەگوێرەی کۆتا خەمڵاندنەکانیان ژمارەی دانیشتوان گەیشتووەتە ٤١ ملیۆن و ١٥٠ هەزار کەس.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو رێژەیەش ٥٠.٥٪ رەگەزی نێر و ٤٩.٥٪ رەگەزی مێن.

لەبارەی رێژەی گەشەسەندنی ساڵانەشەوە، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ئاشکرای کرد، ساڵانە دانیشتوان بە رێژەی ٢.٥٪ زیاد دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ساڵی ٢٠٢٠ ملیۆنێک و ٢٥٨ هەزار منداڵ لە دایک بوون، لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠٢١ دوو ملیۆن و ٢٨٤ هەزار منداڵ لەدایک بوون.

لەبارەی دواکەوتنی سەرژمێری کردن و وەرگرتنی ئاماری نوێی دانیشتوانەوە، عەبدو زەهرە هەنداوی ئاشکرای کرد، ەهۆی نەبوونی بودجەی تایبەت و بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە نەتوانراوە ئاماری نوێ وەربگیرێت و بڵاو بکرێتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٢١ وەزارەتی دارایی بودجەی پێویستی بۆتەرخان کراو و هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانیش بەڕێوەچوو، ئامانە هۆکاربوون بۆ بڵاوکردنەوەی ئاماری دانیشتوان.

هەروەها، باسی لەوەشکرد، وەزارەتی پلاندانان تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ سەرژمێریکردنی دانیشتوان تەواوکردووە و تەنها بودجەی بۆ تەرخان نەکراوە.

دەشڵێت، بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری کردنی دانیشتوانی وڵات وزارەتی پلاندانان پێویستی بە ١٢٠ ملیار دینار هەیە.

عەبدو زەهرە هەنداوی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا سەرژمێری حەوت پارێزگا بەشێوەی مەیدانی ئەجامدراوە، بەڵام سەرژمێری گشتی بە بە مویدانی ناکرێت، بەڵکو بەشیوەی ئەلیکترۆنی دەبێت هەربۆیە پێویستی بە هەوڵدانی مەیدانی دەبێت تا پرۆسەکە سەرکەوتوو و وردبێت.

لەبارە ئامێری و کارمەندی پێویستیشەوە، وتەبێژی وەزارەتی پلانادانان وتی، پێویتیسیان بە ١٥٠ ئامێری تابلێت و ١٥٠ هەزار کارمەندی ژماردن دەبێت، جگە لە تاقیکردنەوەی ئامێرەکان و دڵنیابوون لێیان و راهێنانی کارمەندەکان، گرتنەبەری پرۆسەی ژماردن و ژمارە لێدان و دامەزراندنی ناوەندێکی پێشکەوتوو بۆ چارەسەرکردنی داتا و زانیارییەکان و دڵنیابوون لە باشی تۆڕی ئەلیکترۆنی بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان لە مەیدانەکانی سەر ژمێرییەوە بۆ ناوەندی چارەسەر کردنی زانیارییەکان.

دەشڵێت، پێویستە پێش رۆژی دەستپێکردنی سەرژمێرییەکە تەواوی ئەم ئامادەکارییانە هەبن و بەردەستبن.













گەلەری