سەردێڕ:

عێراق بەشێکی پارەکانی لە لوبنان گەڕاندەوە

PM:05:48:21/04/2022

6236 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، نۆ ملیۆن دۆلار کە پارەی عێراق بووە، لە بانکەکانی وڵاتی لوبنانەوە گەڕیندراونەتەوە.


لە راگەیەندراوێکدا، دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، لەسەر داوای سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەیروت بڕی نۆ ملیۆن و ٣٨٤ هەزار و ٤٩٩ دۆلار کە موڵکی وڵاتی عێراق بووە لە بانکەکانی لوبنانەوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.

باسی لەوەشکردووە، هەر بەپێی بڕیاری حکومەتی لوبنان شوقەیەک لە ناوچەی راس بەیروت دەکرێت بە ناوی حکومەتی عێراقەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕە پارەیە هی وڵاتی عێراقە و لە ساڵی ٢٠١٣ کەسێک بە ناوی زینە سعود لەو وڵاتەوە پارەکانی بردووە بۆ لوبنان و بە ناوی خوازراو و جیاواز پارەکانی لە پێنج بانکی لوبنان داناوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر بانکی ناوەندی لوبنان ئیفلاسبون و شکستی خۆی راگەیاند و ماوەیەکی زۆریشە ئەو وڵاتە لە هەڵئاوسان و قەیرانی دارایییدا دەژین.













گەلەری