سەردێڕ:

ئێران لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:10:11:06/08/2021

223532 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەڵەی پرۆتۆکۆڵی لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا روویداوە، لەرێورەسمی پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.


وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکاتی پێشوازیکردن لە نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "هەڵکردنی ئاڵای کوردستان هەڵەیەکی پرۆتۆکۆڵیی بووە". بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، "هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکاتی پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانیدا هەڵەیەکی پرۆتۆکۆڵییە و کارە درووستەکە ئەوەبوو کاتێک لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوونەوە، ئاڵای عێراق دانرابوو".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "کۆماری ئیسلامی ئێران جەخت لەیەکپارچەیی خاکی عێراق دەکاتەوە و رێز لەسەروەری عێراق خاکی دەگرێت".


ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ئامادەبوون لە مەراسیمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران گەشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەساتی پێشوازییەکەشیدا لەبری ئاڵای عێراق، ئاڵای کوردستان هەڵکرابوو.


 








گەلەری