سەردێڕ:

بانکی نێودەوڵەتی: لە داهاتوودا عێراق لە گەشەسەندنی بەرهەمی ناوخۆیدا پلەی یەکەم دەگرێت

PM:04:02:20/04/2022

3964 جار خوێندراوەتەوە

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق پلەی یەکەمی لە گەشەسەندنی بەرهەمی ناوخۆیی بەدەسدەهێنێت. دەشڵێت، "ئەمەش هەوڵێکی باشی حکومەتی ئەو وڵاتەیە بۆ چاکسازیکردن لە سیاسەتی ئابوریدا. "


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە راپۆرتی ساڵانەی بانکی نێودەوڵەتیدا هاتووە رێژەی گەشەسەندنی بەرهەمی ناوخۆیی لە عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی زیاترە.

ئاماژەی بەوەشداوە بە پێی راپۆرتەکە، کۆی داهاتی ناخۆیی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە رێژەی ٨.٩ ٪ زیاد دەکات و وڵاتانی تری عەرەبی هەتا سنوری ٧٪ توانایان هەیە بەرهەمەکانیان زیاد بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دوای عێراقیش وڵاتی سعودیە دێت بە بڕی ٧٪ گەشەکردنی لە بەرهەمە ناوخۆییەکانیدا.

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣ یشدا عێراق لە ریزبەندی پێشەوەی وڵاتانی عەرەبی دەبێت، بەڵام پلەی یەکەم بۆ وڵاتی میسر دەبێت.

ئاشکراشیکرد، لەمساڵدا بەرهەمی تاکی عێراقیش لە بەرهەمی هاوڵاتیانی سەرجەم وڵاتانی عێراق زیاتر دەبێت و بە رێژەی ٦.٣٪ لە بەرهەمی هەر تاکێکی عێراقی زیادەکات لەکاتێکدا بەرهەمی تاکی سعودی ٥.٥٪ زیاد دەکات.













گەلەری