ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی دۆلار ١٠٠ دینار دابەزیوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٦٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار ١٠ هەزار تمەن دابەزیووە.
هاوکات، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ١٩٢ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.