سەردێڕ:

بەرپرسێکی داعش دەستگیرکرا

PM:02:27:19/04/2022

4568 جار خوێندراوەتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەرپرسێکی داعش لە نەینەوا دەستگیرکرا کە لە دیوانی دادوەران و سکاڵای سەربە داعش چەکداربووە و پارەی لەنێوان عێراق و یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ بۆ چەکدارە داعشەکان گواستووەتەوە.


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای نەینەوا، گەورە چەکدارێکی داعشیان بەناوی "ھانی" دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسەکەی دانی بەوەدا ناوە ەکە پارەی لەنێوان عێراق و یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ بۆ چەکدارانی داعش گواستووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو چەکدارە دەستگیرکراوە دانی بەوەشداناوە، پلانی دانابوو لە میانی مانگی رەزامەندا، کردەی چەکداریی دژبە ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتییان لە پارێزگای نەینەوا ئەنجام بدات.













گەلەری