عێراق بە نیازە بارانی دەستکرد دروستبکات
کەشناسی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی. پڕۆژەیەکیان پێشکەشی حکومەت کردووە بۆ بەرهەمهێنانی بارانی دەستکرد،
کۆمپانیایەکی کەنەدی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێم رایگەیاند، بەردەوامن لە کارکردن و ساڵی رابردوو ئاستى بەرهەمێنانیان ٪٤٦ زیادی کردووە.
وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا، ئامادەیە رۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ سەرۆکی میسر کردووە و گفتوگۆیەكی باشیان لەبارەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر حوسیەكان، غەززە و چارەسەرە ئەگەرییەكان ئەنجامداوە.
هاوکاتی جەژنی رەمەزانی مسوڵمانان ئەمڕۆ جەژنی ئەکیتۆی سەری ساڵی ئاشوری و بابلییەکان لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو کە ١٢ رۆژ بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەكانیان لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا دەستیان بەسەر ٣٠ هەزار حەبی هۆشبەر لە جۆری كاپتاگۆندا گرتوە كە بازرگانەكان بەنیازبون بەرێگەی قاچاغ بۆ بەغدادی بنێرن.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هەسەدە و حکومەتی نوێی سووریا، رێککەوتوون دیلەکانی شەڕ ئازاد بکەن و ئاسایشی دوو گەڕەکە کوردنشینەکەی حەلەبیش بە ئاسایشی گشتیی سەر بە حکومەتی سووریا بسپێردرێت.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک ئاماری لەبارەی رێژەی کۆچکردن و گیانلەدەستدانی کۆچبەرانەوە بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، رێژەی مردنی کۆچبەران زیادیکردووە، و لە جیهانیشدا زیاتر لە ١٢٢ ملیۆن کەس ئاوارە و پەنابەرن.
ئەندامێکى چوارچێوەى هەماهەنگى، دەنگۆکانى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق رەتدەکاتەوە.
حکومەتی بەریتانیا بە بەشداری ٤٠ وڵات لەژێر ناونیشانی "یەکجار و بۆ هەمیشە" لوتکەیەکی بەناوی لووتکەی ئاسایشی سنوور بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی دەستیپێکرد.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی و سەرۆکی سوریا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و جەختیان لە پاراستنی ئارامی سوریا و پاڵپشتییەکانی عێراق کردووەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.
وەزیری نەوتی عێراق پلانێکی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی ١٢ هەزار مێگاوات وزەی پاک ئاشکرا دەکات.
بەشێوەیەکی گشتی خواردنە ناتەندروستەکان دۆپامین دابین دەکەن کە وامان لێدەکات هەست بە چێژ بکەین، بەڵام زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە رەنگە کەسانی قەڵەو کەمتر چێژ لە خواردنی ئەو خۆراکانە وەربگرن.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، بەروبوومی گەنم زۆر زیادیکردووە و لەپاڵ ئەوەیشدا ١٣ جۆر بەروبوومی کشتوکاڵی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا دوای نۆ ساڵ بە فەرمی نوسینگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر داخست.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى شەپۆلێکى نمە باران و بوونی هەورە تریشقە، سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک دەست پێدەکات پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا موشەکێکی غەززە پوچەڵبکەنەوە کە ئاڕاستەیان کرابوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی غازەوە لە مالیزیا چەندین کەس برینداربوون و بەشێکیشیان ماڵەکانیان چۆڵکرد.
نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتەوە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ زیاتر بەرزبووەوە، ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ١٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو دۆلارێک و ٥٣ سەنت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەشێوەیەکی گشتی لە رۆژانی جەژندا بەشێکی زۆر لە خەڵکی شیرینی زیاتر دەخۆن لە کاتی ئاسایی، ئەوەش هەندێک جار رووبەڕووی کێشەی تەندروستییان دەکاتەوە ئەگەر زیاد لە پێویست بخورێت.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، حوسیەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەهۆی هێرشە بێوچانەکانی دوو هەفتەی رابردوەوە لەناوچون زۆرێک لە چەكدار و سەرکردەکانیان نەماون ئێمە هەمو رۆژێک لێیان دەدەین، بەشێوەیەكی قورستر و قورستر.
لە رۆژانی جەژندا بەهۆی نانی جەژن و سەردانیکردنەوە، خواردنی بڕێکی زۆر له خۆراک و بهتایبهت نانی بهیانی یهکهم ڕۆژ دەکرێت کاریگهری نەرێنی ههبێت بۆ سهر تهندروستی مرۆڤ.
له مانگی رهمهزانی ئهم ساڵدا ١٢٢ ملیۆن و ٢٨٦ ههزار و ٧١٢ عومرهكار و نوێژكهر سهردانی ههردوو مزگهوتی مەککە و مەدینە كردووه بۆ بهجێهێنانی فهریزهی نوێژ و سوننهتی عومره.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، کاریان لەسەر پەرەپێدانی شەش جۆری نوێی گەنم کردووە کە بەرگەی وشکەساڵی دەگرن، وەک جۆرەکانی دوڕە، غەززە، سەجاد، رەحاف، زێڕ و سەبا.
هەندێک کەس ئارەزووی ئەوە دەکەن خواردنەوە گازییەکان لەگەڵ شیرینیدا بخۆن، پێیان وایە یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن دەدات، ئایا ئەمە ڕاستە؟
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، باس لە دەستوەردانی سەرۆک وەزیران لە دیاریکردنی بینینی مانگی هیلال و بەرواری جەژن بێ بنەمایە و هیچ بنەمایەکی لە راستیدا نییە.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی بەستنەوەی ئەلیکترۆنی بۆ سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان و ئاسمانییەکان تەواوبووە و لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار داهاتیان هەبووە.
توێژینەوەیەکی زانستی هۆشداری داوە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی ورگ زیاد دەکات، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی قەڵەوی پەیوەستە بە کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، توڕەیی خۆی بەرامبەر پوتن دەربڕی، کرێملن رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا کاردەکەن بۆ رێکەوتن و گەیشتن بە پڕۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا.