سودانی: عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان قۆناغێكی نوێ دهستپێدهكهن
لە سەری ساڵی داهاتووەوە سیستمێکی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت و تیایدا رێگە بە هاوردەکردنی هەندێک ئۆتۆمبێل نادرێت.
ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكان دەڵێت، لە سنووری پارێزگای هەولێردا ژمارەیەكی زۆری ماسی بەهۆی ئەو لافاوەی دروست بووە لە سنووری تەقتەق و كۆیە لەناو چوون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبوونهوه و لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا سودانی وتی، "کۆتایی هاتنی ئەرکی یونامی بە مانای کۆتایی هاتنی هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان نییە".
بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووەوە نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ حەوزی ماسی لە تەقتەق لافاو بردوونی، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، نزیکەی ملیۆنێک ماسی لەناوچوون و جوتیارەکانیش بە نزیکەی یەک ملیار دینار زیانیانن بەرکەوتووە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەچووە بەدەمیانەوە.
دوای دوو كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەكان، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵێت، بەهۆی دۆخی شارەكەوە ناتوانن دەوامی قوتابخانەكان ئاسایی بكەنەوە و پشوو درێژ دەكرێتەوە.
فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەڵێت، پرۆسەی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ هاوڵاتییانی چەمچەماڵ کەوتووەتە ژێر کاریگەریی ململانێی حزبی و بانگەشەی سیاسییەوە و بەرپرسان و لایەنەکان بۆ مەرامی خۆدەرخستن هاوکاری دابەشدەکەن، کە ئەوەش کاریگەریی راستەقینەی لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی کارەساتەکە نەبووە".
بریکاری وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، بەهۆی کێشەی نەختینەوە پێداویستییە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵ کەمبوون و بە هاوکاریی چەند کۆمپانیایەکی دەرمان پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ چەمچەماڵ دابیندەکرێت.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە بەغدا، بەمەبەستی کۆتایهێنان بە ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، محەمەد حەسان، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراق دەڵێت، ئەرکەکەیان لە عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتاییهاتووە.
ئەو کارمەندەی ئاسایش کە دوێنێ لە چەمچەماڵ برینداربوو، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
رادەی زیانەکانی لافاو لە چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕشی سەر بە پارێزگای سلێمانی زۆر زیاترە لەوەی، کە بە فەرمی راگەیەندراوە و زیانلێکەوتووانیش گلەییان لە نەبوونی خزمەتگوزاری و کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە.
كەشناسیی هەرێم پێشبینیی كردووە بارانبارین بە ئاستی جیاواز تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام بێت، دەشڵێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت. كهشناسێكیش دهڵێت، بایهكى بههێز روو له سلێمانى و چهند ناوچهیهكى دیكه دهكات و ئهگهرى ئهوه ههیه زیانى لێبكهوێتهوه.
تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆی رادەستی بەغدا نەکردووە، چاوگێکیش لە دارایی عێراق وتی، ئەگەر رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ زیاتر دوابخرێت مووچەى مانگی ١٠ـی هەرێم دەکەوێتە دوای سەری ساڵ.
لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەکێتی دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی سێشەممە پارتی و یەکێتیی کۆببنەوە و دەشڵێت، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەش زیاتر پەیوەستە بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەهۆی لێچوونی غازەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا و کەسێک برینداربوو.
سەنتەری میترۆ رایگەیاند، كارەساتی لافاوەكەی چەمچەماڵ و كەلارو ناوچەكانی تری گەرمیان، بۆنەیەك نیین بۆ دەرخستنی رقی سیاسی و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەكان و دەشڵێت، پێویستە میدیا جیاوازی بكات لەنێوان هاوپشتی لێقەماوان و بانگەشەی سیاسی و حزبی.
ئەمڕۆ لە بەکرەجۆ ژمارەیەک هاوڵاتی لە چین و توێژە جیاوازەکان کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکارییان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ راگەیاند و داوای هاوکاری لە هاوڵاتیان و خێرخوازان دەکەن.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، لەگەڵ پارتی دوو بەرنامەیان لەپێشە یەکێکیان پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقە و ئەوەی دیکەشیان پێکھێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستانە و، زۆر گەشبینیشە بە کۆبوونەوەکە.
وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوێکی فەرمی رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای کارگێری دارایی دەکرد و داواش لە هەرێم دەکات خەرجی خەمڵێنراو بۆ بودجە ئامادەکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەڵێت، سێیەم بەنداوی گەورەی پارێزگاکە کە بەنداوی ئەڵوەندە سەرڕێژ بووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ گەیشتە چوار هەزار و ٣٣٤ دۆلار، نرخی یەک مستقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ـیش بەرزبووەوە بۆ ٨٦٨ هەزار دینار.
وهزارهتی پلاندانانی عێراق هۆكاری دابهزینی رێژهی گهشهی دانیشتوانی له ماوهی ١٤ ساڵی رابردوودا ئاشكراكرد و دەڵێت، زیاتر له ٪٦٠ـی دانیشتوانی عێراق لە رووی ئابوورییهوه چالاكن.
لە سنووری چەمچەماڵ ئەندازیارێک کە لەکارگەیەک کاریکردووە، چوار رۆژە لافاو بردوویەتی و تا ئێستا بێسەروشوێنە، باوکیشی دەڵێت، چوار رۆژە بەدوای کوڕەکەیدا دەگەڕێن و تا ئێستا نەیاندۆزیوەتەوە.
لە ناو تونێلی پیرمام ئۆتۆمبێلێک سووتا و دوو کەسی تێدابووە، کەسێکیان گیانیلەدەستداوە و کەسێکیشیان ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانەی پیرمام کراوە.
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق دەڵێت، دوای ٢٣ ساڵ له رووخانی دیكتاتۆرییهت، رووبهڕووی ساتێكی یهكلاكهرهوه بوهتهوه، وتیشی، عێراق بهرهو وڵاتێكی سهقامگیر و خاوهن پێگهی خۆی له رۆژههڵاتی ناوهڕاست ههنگاو دهنێت.
سودانی و حەلبوسی لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کۆبوونەوە و دەڵێن، گرنگە هێزەکان تێڕوانینیان یەکبخەن بۆ پێکهێنانی حکومەت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی باران بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، بەهۆی لافاوەکەی سێ رۆژی رابردووەوە لە عێراق شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆماری پێشوتری عێراق، پۆستی سهرۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكانی وهرگرت.
بە وتەی شایەتحاڵێک، لە چەمچەماڵ لە کاتی دابەشکردنی هاوکاری گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەئەمنییەکان و هاوڵاتیان درووستبووە و دوو کەس برینداربوو کە برینی یەکێکیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی.
چاوگێکی دارایی لە عێراق دەڵێت، خەرجکردنی مووچەی هەرێـم لەسەر ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ وەستاوە و ئەگەر بینێرێت ئەوا بەغداش مووچە دەنێرێت. هەرچی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ شە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو خۆی لێ بێدەنگ کردووە.