راگەیەندراوی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لەبارەی دەستگیرکردنی تیمێکی ئێن ئاڕ تی
دوای ئەوەی تیمێکی ئێن ئار تی لەلایەن هێزیکی یەکێتییەوە دەستگیرکران، دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لە هەرێم دەڵێت، پێویستە لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسان بکرێت و دەستبەجی هەردوو کارمەندەکە ئازاد بکرێن.
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم دوای ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل رووی لە دابەزین کرد و بەراورد بە دوێنی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزیوە.
لەكۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، ئەبو كاروان لەجێگهى کاوە مەحمود بەسكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردراو هیوا عومەر بەجێگری سكرتێر دیاریكرا.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، مانگی رابردوو له رێگهی كۆمپانیای سۆمۆوه ١٠١ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار و ٩٢٥ بەرمیل نهوت فرۆشراوه و كۆی گشتی داهاتهكهی شهش ملیار و ٣٦١ ملیۆن و ٣٦٣ هەزار دۆلار بووه.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكی فراوان لە سنوورى شارباژێر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٥٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك داری سروشتی سووتان.
سایلۆی سلێمانی دەڵێت، جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی بەکرەجۆ سبەی چوار شەمە دەتوانن سەردانی سایلۆی سلێمانی بکەن بە مەبەستی رادەستکردنی گەنمەکانیان.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێزی ئاسمانی هێرشی کردە سەر رادارێک لە نزیک تاران و میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، دوو تەقینەوە لە باکوری تارانی پایتەخت بیسترا.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەدواداچونیان بۆ کێشە و گرفتەکانی کۆگاکانی بەشەخۆراک کرد، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، کێشە و کەموکوڕی لە کۆگاکانی بەشەخۆراکی هەرێمدا هەیە و لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی.
ئەمڕۆ لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێك لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی تیمێكیی ئێن ئاڕ تی لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركرا و سەنتەری میترۆش داوا دەکات ئازاد بکرێن.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، زۆر نیگەرانەوە لەوەی ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستیان پێشێل کردووە و دووبارە هێرشیان کردووەتە سەر یەکتر و دەشڵێت، ئێران ناتوانێت پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی بنیات بنێتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بەشی تیۆری بە شێوەیەکی فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و چەند رێنماییەکی بۆ فێرخوازان لە هۆڵی تاقیکردنەوەی شۆفێری خستەڕوو.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەڵێت، متمانەیان بە قسەی دوژمن نییە و ئامادەن وەڵامی یەکلاکەرەوەی هەر دوژمنكارییەك بدەنەوە و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرش دەکەنە سەر ناوەڕاستی تاران.
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵیت، ئەگەر هەرێم شاندێکی باڵا بنێرێتە بەغدا کێشەی موچە چارەسەر دەبێت، وتیشی چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق کۆکن لەسەر ئەوەی دەبێت هەرێم پابەندی سەرجەم بەندەکانی بڕیاری دادگای فیدراڵی بێت.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، کۆگایەکی شاراوەی دەرمانی قاچاخ لە ناو دەرمانخانەیەک دەستی بەسەرداگیرا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
تەلەڤزیۆنی ئێران دەڵێت، لە هێرشەكانی ئیسرائیلی ئەم بەرەبەیانە بۆ سەر تاران و كەرەج زانایەكی دیکەی ئەتۆمیی ئێران كوژرا.
فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی دەڵێت، لهلایهن دهسهڵاتی فڕۆكهوانی شارستانی عێراقیهوه، ئاگاداركراونهتهوه كه ئاسمانی عێراقی بهڕووی گهشته ئاسمانییهكاندا كراوهیه.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، باوەڕی تەواوی بەوەیە کە تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە.
دوای راگەیاندنی ئاگربەست بۆ راگرتنی شەڕی ١٢ رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رازیبوونی بەو ئاگربەستە راگەیاند.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچوک ژمارەیەک بنکەی سەربازییان لە عێراق کردە ئامانج و لیژنەیەکی پەیوەندیدار بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەکانەوە پێکهێنراوە، ئەنجامدەرانی بێسزا دەربازنابن.
دوای ١٢ رۆژ لە داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، ئەمڕۆ دوای ئاگربەستی کاتی ئیسرائیل و ئێران فڕۆکەخانەی هەولێر دەستی بە گەشتەکانی کردەوە.
وهزارهتی گواستنهوهی عێراق دەڵێت، ئاسمانی عێراقیان لهناوچهكانی باشور بهڕووی گهشته ئاسمانییهكان كردۆتهوه و بهمزوانهش گهشتهكان لهفڕۆكهخانهكانهوه دهستپێدهكهنهوه.
زۆربەی کەس دەیانەوێت کێشی جەستەیان کەم بکەنەوە، بەڵام بەرامبەر خۆراکەکان لاوازن و ناتوانن کێشیان داببەزێنن و نازانن لە راسیتیدا کۆمەڵێک خواردن هەن یارمەتییان دەدات بۆ دابەزینی کێش.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل دەڵێت، ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستی پێ کرد و وهزیری دهرهوهی ئێرانیش دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی رابگرێت، ئێرانیش هێرشەکانی رادەگرێت و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، ئێستا ئاگربەستەکە کارا بووە، تکایە پێشێلی مەکەن.
دوێنێ ئێوارە ٢٣ـی حوزەیران، لە وەڵامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ئێران، سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە هێرشێکی موشەکی بەهێزی کردە سەر بنکەی ئاسمانی عودەید لە قەتەر کە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکایە لە رۆژئاوای ئاسیا.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٠ دۆلار دابەزی، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٧١ هەزار دینارە.
دوای هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە قەتەر نرخی نەوت دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە پێش هێرشەکان نزیکەی شەش دۆلار لە نرخەکەی دابەزیەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئاگربەستێکی ١٢ کاتژمێری لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەنجامدەدرێت و ئاگربەستەکە لە شەش کاتژمێری داهاتووەوە دەست پێدەکات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە گوندێکی سنووری کەرکوک، تەنێک کە گوومان دەکرێت پاشماوەی مووشەک بێت کەوتووەتە خوارەوە.
بەرێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای دیالە دەڵێت، زیاتر لە هەزار و ١٥٠ کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون.