لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەکانی خوێندن بڕیاری نوێ درا
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، رۆژێ پێش کۆتایی پشووی ناوەندەکانی خوێندن، لە کۆبوونەوەی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی پشوو دەدرێت.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند، محەممەد باقر زولقەدر، وەکو سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەستنیشانکرا.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و هەر لەسەرەتاوە لەسەرەتاوە وتومانە هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگە.
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە هاوردەکردنی غازی سروشتی لە ئێرانەوە و رێژەی هاوردەکردن بۆ ١٨ ملیۆن مەتر سێجا بەرزبووەتەوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین، کە لە ئەنجامدا شهش پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەش بریندار بوون".
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین سەرەتا پێش نیوەڕۆ لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان دەست پێدەکات، پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە کە هەندێ جار هەورەبرووسکەی لە گەڵ دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان، وە لە ئێوارە و شەودا بارانبارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و رۆژهەلات و ناوەڕاستی هەرێم.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمرۆ لە دوو هێرشی جیاواز دا ، بارەگایەکی فیرقەی حەوتی پیادەی دەڤەری یەک و هێزێکی فرقەی پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە کردەوەیەکی دوژمنکارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مروڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی شەش موەشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن و لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون".
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێڵێک لە رێگای خەلیفان – بالیسان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج کەس کە ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون؛ لەناو بریندارەکاندا ژن و منداڵیش هەن.
ناتانیاهۆ دەڵێت، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران تا بەتەواوی بەرنامە موشەکی و ئەتۆمیەکانیان لەناو دەبەن، بەرپرسێکی ئێرانیش دەڵێت، ئەمریکا داوای دانووستانی لێکردوون.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەشی ژمێریاری وەزارەتەکە دەستی بە رێکارە فەرمییەکان کردووە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان.
شەوی رابردوو فڕۆکەی جەنگی بنکەی حەبانییەی گروپە چەکدارەکانی عێراق لە ئەنبار کردە ئامانج و دوای بۆردومانەکەش، میدیا عێراقییەکان باسیان لەوەکرد، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی گروپە چەکدارەکان لە ئەنبار و ژمارەیەک فەرماندە و چەکداری دیکە کوژراون.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٣٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٥٩ هەزار دینارە.
شەوی رابردوو دەنگی پێنج تەقینەوەی بەهێز لە سنووری سۆران بیسترا، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، هێرشەکان بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە تائێستا شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە ٤٠ـی دیکەش بریندارن.
دوای بەردەوام بوونی ئاڵۆزییەکان و ئاسایی نەبوونەوەی دۆخی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئەمڕۆش نرخی نەوت ئاستێکی بەرزی تۆمار کرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییانی شارەکە دەکات پێشەکی دووەمی پارەی مۆلیدە رادەستی خاوەن مۆلیدەکان نەکەن، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە.
چاوگێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممە ٢٨ـی ئازار کۆببێتەوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام یان درێژکردنەوەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان هۆشداریی دەداتە دانیشتووان و خاوەن پڕۆژەکانی نزیک رووباری سیروان و ئەو لقانەی دەڕژێنە ناوی، کە ئامادەکاری بکەن بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی ئاو.
کەمێک پێش ئێستا، سێ درۆن لە ئاسمانی هەولێر لەلایەن سیستمی بەرگریەوە تێکشکێندران و خرانەخوارەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دەریایی عێراق رایگەیاند، کەشتی گواستنەوەی دەریایی بەسڕە دوێنێ گەیشتووەتە بەندەرەکانی عێراق، کە لە بەندەرەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە هاتووە، دوای تەواوکردنی گەشتەکەی بە سەرکەوتوویی.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ واشنتن دەکەن و دەڵێت، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە تەنیا بۆ یاریکردنە بە بازاڕەکانی نەوت و دارایی جیهان و هەوڵێکە بۆ رزگارکردنی ئەمریکا و ئیسرائیل لەو زۆنگاوەی تێیدا گیریان خواردووە.
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن و تاران لەسەر رێککەوتنێکی ١٥ خاڵی گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن. دەشڵێت،"ئێرانییەکان خۆیان پەیوەندییان پێوە کردووین".
کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە عێراق ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ دەستپێکردنی وەرزی ساغکردنەوەی گەنم راگەیاند و پێشبینیش دەکات بڕی بەرهەمی ئەمساڵ بگاتە زیاتر لە چوار ملیۆن تەن.
دوای لێدوانهكانی ئهمڕۆی سهرۆكی ئهمریكا لهبارهی دواخستنی مۆڵهتی لێدان له وێستگهكانی كارهبای ئێران بۆ ماوهی پێنج رۆژ، نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا نزیكهی ٪١٠ بههای خۆی لهدهستدا و نرخی ئۆنسەیەک زێریشی بە نزیکەی ٣٠٠ دۆلار بەرزکردەوە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دوو رۆژە دانوستان و گفتوگۆ لەنێوان وڵاتەكەی و ئێران دەستپێكردووە، میدیاكانی ئێران لەزاری سەرچاوەیەکانیانەوە بڵاویانكردەوە، هیچ دانوستانێک لە ئارادا نییە و پێشنیار نەکراوە، گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی خۆی .
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی کەرتی وزە و دۆخی سووتەمەنی کۆبووەوە و بە گوێرەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا کرایەوە.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، لە دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆمان لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە و زۆر بەرهەمداربوون و وتیشی، پێنج رۆژی دیکە هێرشکردنەسەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی ئابووری ئێرانیان راگرتووە. وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رەتیدەکاتەوە گفتوگۆیان لەگەڵ ئەمریکا هەبووبێت.
نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی ناوچەکە کرد و وتیان، پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ راگرتنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان، گرنگیشە عێراق و هەرێم لەو جەنگە دووربخرێتەوە.
سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دابەشکردنی غاز لە سلێمانی بەڕێژەی ٪٧٠ ئاسایبووەتەوە و سبەینێ ١٥ کارگەی تر دەستبەکارەکانی دەکاتەوە و رێژەکە بەرز دەبێتەوە بۆ ٪٩٠.
٢٤ رۆژە جەنگ بەردەوامی هەیە و ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، وێستگەکانی کارەبای ئێران لەناو دەبەن وڵاتەکە بە تەواوی وێران دەكرێت، لەبەرامبەردا سوپای پاسدارانیش رایگەیاند، ئەگەر تۆڕی کارەبا بۆردومان بکەن، ئەوانیش تۆڕەکانی کارەبای ئیسرائیل بۆردومان دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگەی شەش گەشتی ئاسمانییەوە تا ئیستا زیاتر لە ٩٣٠ هاوڵاتیان لە هیندستانەوە گەڕاندووەتەوە عێراق.