بازرگانی هەرێم: هاوڵاتییانی ئەم ناوچانە ناتوانن پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا بکەن
سەرۆك كۆماری عێراق لە لە پەیامێكدا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هاوڵاتیانی عیراق دەكات و داوای بەهێزكردنی یەكڕیزی نەتەوەی عیراقی دەكات.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم، هاوڵاتییان لەبارەی پڕكردنەوی پسووڵەی خۆراكی ئەلیكترۆنی ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، دانیشتوانی گوندەکانی سەر سنوور ناتوانن ئەپلیکەیشنەکە کارا بکەن.
نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، كێشەی مووچەخۆران پێویستە بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەربكرێت.
پرۆسەى حەج بەردەوامە، حاجیان وەستان لە عەرەفە و موزدەلیفەیان تەواوکرد و سبەى سەفا و مەروا دەکەن.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، کەسوکاری زیندانییان لە یەکەم رۆژی جەژن ناتوانن سەردانی زیندانییان بکەن، دەشڵێت، لە رۆژی دووەم و سێیەم و چوارەمی جەژن لە کاتژمێر نۆ بۆ ١٢ـی نیوەڕۆ سەردانیکردن دەبێت.
فەرماندەیی گشتی هەسەدە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، داننان بە مافی هەموو پێکهاتەکان بناغەی بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراسی و دادپەروەرە.
سهرۆكی حكومهتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لهپهیامێكدا بهبۆنهی جهژنی قوربانهوه دەڵێت، "پیرۆزبایی ئاراستهی گشت موسڵمانانی ههرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم و هیوادارم رۆژانی جەژن بە ئارامی بەسەرببەن، دەشڵێت، ههموو ههوڵێك دهخاتهگهڕ بۆ تێپهڕاندنی ئهم دۆخه.
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەڵێت، "جێگای داخە كە جەژنەكەمان لەكاتێكدایە هاوڵاتیانمان لە دۆخێكی سەختی بژێوی و بێ مووچەییدان".
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکی پیرۆزبای تایبەت بە جەژندا دەڵێت، "بەبۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم"، دەشڵێت، دوای جەژن رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەدۆزنەوە.
بەپێی میدیای چین، سەرۆکی ئەمریک لەگەڵ سەرۆکی چین، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، پەیوەندییەکەی تەلەفونی زۆر باشمان ئەنجامدا.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هاوڵاتیانی کوردستان لە سایەی شکستی حوکمڕانی جەژن بە بێ مووچە بەڕێدەکەن.
نەخۆشخانەی کێوی رەحمەت(جبل الرحمة) لەدایکبوونی یەکەم منداڵی ئەمساڵی تۆمارکرد و دەڵێت، دایکەکە خەڵکی کۆماری تۆگۆیە و لە ئێستادا تەندروستی دایکەکە و منداڵەکە زۆر باشە.
پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستبەسەر كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنیدا گیرا.
هێڵی ئاسمانی عێراقی دەڵێت، عێراق لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە لە لیستی قەدەغەکردنی ئەوروپادایە، ئەو لیستە هەموو هێڵە ئاسمانییەکان دەگرێتەوە کە لە عێراق تۆمارکراون نەک تەنها هێڵی ئاسمانی عێراقی، دهشڵێت، هەڵگرتنی قەدەغەی گهشتی ئەوروپا پێویستی بە بوونی چەند هۆکارێک هەیە، کە هەندێکیان دەچنە دەرەوەی بازنە و کاری کۆمپانیاکەیه.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو قاچاخ فرۆشتنی نەوت رەتناکاتەوە و دەڵێت، تۆمەتەکانی بەغدا بۆ لادانی سەرنجە لە ئەو قاچاخچێتی و گەندەڵییە بەربڵاوەی عێراق.
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە ئێن ئاڕتی وت، لە ١٢ـی ئەم مانگەوە دەستدەکەن بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم چەندین رێکار و رێنمایی بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، رێکارەکانیان لە پێناو رێگریگرتنە لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون.
کۆڕبەندی ئابووری جیهان دەڵێت، پێشبینیدەکەن لە ماوەى پێنج ساڵی داهاتوودا واتە تا ساڵى ٢٠٣٠، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا و زیرەکی دەستکردەوە نزیکەی ٩٢ ملیۆن کەس کارەکانیان لەدەستبدەن.
دەستەی پاراستن و ژینگەی هەرێم لە رۆژی جیهانی پاراستنی ژینگەدا دەڵێت، کار بۆ کۆتاییهێنان بە پاشماوەی پلاستیک دەکەن.
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی خۆی بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و دەڵێت ئاسمانی سێ رۆژ بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، تا ئێشتا زیاتر لە ٥٨ هەزار کەس داواكارییان بۆ كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان پێشكەش كردووە.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی جەژن بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کارمەندی پۆلیس دابینکراوە بۆ شوێنە گشتییەکان و هاتووچۆ لە سەنتەری شاردا ئاساییە بەڵام لێخوڕینی ماتۆڕسکیل قەدەغەیە.
دوای دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤١ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی پێشوو کەمێک جێگیرە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، باندێکی پێنج کەسییان بە تۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیرکردووە و لە ئێستادا راگیراون
بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان دەڵێت، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی سیروان، چاندنی مەرزە و گەنمەشامی لە پڕۆژە ئاودێرییەکانی باڵەجۆ و شێخ لەنگەر و سەلام قەدەغەیە.
بە مەبەستی ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار حاجی بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێکەوتوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە هەر چوار رۆژی جەژن هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گشتییەکانی شار قەدەغەیە.
کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی یەکەم رۆژی جەژن دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بە نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی مەدەنی ئەمریکا، سەرۆکی ئەمریکا هاتنەناوەوەی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێکی قەدەغەکرد کە چوار وڵاتی عەرەبیش دەگرێتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەڵێت، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا بنکەکانیان بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کراوە دەبن و پرۆسەکە تاکو ناوەڕاستی ئەم مانگە کۆتایی دێت.