سودانی داوای روونکردنەوەی لە دادگای فیدڕاڵی کردووە لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم داوای روونکردنەوەی کردووە لە دادگای فیدڕاڵی.
دەستەی دەستپاکی عێراق دەڵێت، گەڕاندنەوەى سەروەت و سامانى عێراق بۆ هەمووان گرنگە و پێویستە بخرێنەوە سەر خەزێنەى گشتی حکومەت و سوودیان بۆ خەڵکی عێراق هەبێت.
بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى پەیوەندیی بانکە تایبەتەکانى عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ لە بەغدا کۆنگرەیەکى نێودەوڵەتى بۆ بنبڕکردنی سپیکردنەوەى پارە بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٥٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی روسیا وتی، پێیان باشە گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا، لە تورکیا ئەنجام بدەن، وەزیری دەرەوەی تورکیاش ئامادەیی بۆ پێشنیازەکەی وەزیری دەرەوەی روسیا دەربڕی.
كارهبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بارههڵگرێك خۆی دهكێشێت به دوو ستونی كارهبا و زیان به هێڵی پهستان بهرزی ههردوو فیدهری ٣٦٣ و ٣٤٦ دهگهیهنێت.
رۆمان شوغدجييفی روسی تەمەن دە ساڵان، بوو بە بچوکترین یاریزانی شەتڕەنج لە مێژوودا کە نازناوی ماستەری نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد لە پاڵەوانێتی " RADNICKICHESS " لەم دواییانەدا لە بێلگراد.
نوسینگەی عەلی سیستانی بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە دوا رۆژی مانگی زیئەلقەعدەیە و پێنجشەممەش یەكەم رۆژی مانگی زیلحجەیە، ٧ـی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.
یەکێتی نوێنەری خۆی لە تورکیا ناردە لای پارتەکەی ئەتاتورک و دیارییەکی حزبەکەی پێشکەش کرد.
سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر سەرۆکی روسیا و دەڵێت ئەو یاری بە ئاگر دەکات و نازانێت ئەگەر من نەبومایە روسیا خراپی بەسەردا دەهات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاریداوە، بەهۆى نزیکبونەوەى جەژنی قوربانەوە ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن بە رێگەپێدان دەتوانن سەردانی هەرێم بکەنەوە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ.
لەسەر رێگای سۆران ـ چۆمان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو لە نزیک پردی پیادەی بەرسرین بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
سەرۆکی حکومەتی عێراق دوو بەرپرسی باڵای وەزارەتی گواستنەوەی دورخستەوە بەهۆی کەمتەرخەمی لە راپەڕاندنی کارەکانیان و بڕیاریدا دۆسیەکەیان رادەستی دادگای دەستپاکی بکرێت.
سعودییە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد و دەڵێت، شەشی مانگی شەش کە دەکاتە رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەنی قوربان دەبێت.
وتەبێژی یەکێتی لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەوە وتی، لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی پارتی و یەکێتی پێشنیاری نوێیان دەبێت، لە قۆناغەکانی کۆتایی گفتۆگۆدان و کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کاندیدە سەربەخۆکان بۆ کورسییە گشتی و پێکهاتەکان کە دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠٢٥ بکەن، پێویستە سەردانی فەرمانگەی هەڵبژاردن لەو پارێزگایە بکەن کە دەیانەوێت تێیدا خۆیان کاندید بکەن.
بەشی پرۆژەکانی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان بە گشتی و شۆفێران بە تایبەتی دەکاتەوە.
بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە شاری فیلادلفیای ئەمریکا، دوو کەس کوژران و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رێکارەکانی جێبەجێکردنی پلانی مۆڵـەتی خوێندن لە زانکـۆکـان دیاری دەکات و دەڵێت، فەرمانبەرانی گرێبەست و تەنسیب ناگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بۆ ئێن ئاڕ تی، وادەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لەسایلۆكان ئاشکراکرد و وتی، لە سەرەتای مانگی مانگی داهاتووەوە دەرگای سایلۆکان دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.
توێژینەوەی بابەتێکی زانستی توێژەرێکی کورد لە زانکۆی ستۆکهۆڵم بووەتە جێی سەرنجی میدیاکانی وڵاتی سوید و لەو نێوەندەشدا رۆژنامەی داگێنس نیهێتەری بەناوبانگی سویدی دوو راپۆرتی لەبارەوە بڵاوکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی هاتنی شەپۆلی تۆز و خۆڵ دەکەن، دەشڵێت، سبەی نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما دەستپێدەکات.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لەکەرکووک رایانگەیاند، فۆڕمی هەژماری من پڕناکەینەوە، دەشڵێن، هیچ بانکێ ناتوانێ فشار لە هاوڵاتییان بکات بۆ پڕکردنەوەی حساب بانکی.
کۆمسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا ناوی کاندیدە تۆمارکراوەکان بۆ ١٢ دامەزراوە و لایەنی پەیوەندیداری حکومی دەنێرێت بەمەبەستی وردبینی.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، نزیکەی دوو خولە ئەم حکوومەتە ماوە بەسەرچووە هیچ شەرعییەتێکی یاسایی و کارکردنی نییە و بەبێ شەرعییەت کاردەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی ماڵە هەژارەکانەوە رایگەیاند، هیچ خانویهكی زیادهڕۆیی ناڕوخێندرێت بهبێ دیاریكردنی جێگرهوه بۆیان.
دوای ئەوەی سهرۆكی ئهمریكا رایگەیاند، خەریکە بێ هیوا دەبێت لە راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا، رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکرد، ترهمپ بیر لهوه دهكاتهوه سزای نوێ بهسهر ڕوسیادا بسهپێنێت.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، لەگەڵ پارتی دیدگای حکومڕانی هاوبەشیان داڕشتووەتەوە بۆ بەرنامەی کابینەی نوێ.