پزیشکانی نیشتەجێی خولاو هۆشداری دەدەن بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو
وەزارەتی تەندروستی سعودییە له راگهیهنراوێكدا دەڵێت، تیمی پزیشکی وڵاتەکەیان تا ئێستا بڵاوبوونەوەی هیچ جۆرە نەخۆشی و پەتایەکیان لە نێو حاجیاندا دەستنیشان نەکردووە.
پزیشكانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەكانی هەولێر، سلێمانی، كۆیە، راپەڕین، گەرمیان و سۆران لەپێناو دامەزرانی دەرچووانی ساڵی رابردووی كۆلێژی پزیشكی و دووبارە رێككردنەوەی سیستمی پلەبەندی پزیشكی لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومییەكان و فریاكەوتنەكان بایكۆتی كارەكانیان كرد.
تێکچوونی ئارەزووی خواردنە کە هەندێکجار مەترسییە بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە و بەوە دەناسرێتەوە کە نەخۆشەکە خۆی برسی دەکات و لە رادەبەدەر لەدەستدانی کێشی لەشی هەیە.
مەسك، خاوەنی كۆمانیای تێسلا و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان خواستى خۆى بۆ پێکهێنانى پارتێکى سیاسی راگەیاند، سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، پەیوەندی لەگەڵ مەسک کۆتایی هاتووە، هۆشداریشیدا لەوەی رووبەڕووی دەرئەنجامی خراپ دەبێتەوە.
تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری و کۆمسیۆنیش دەڵێت، لە رۆژانی جەژنیشدا بنکەکانیان کراوەدەبن و بەردەوام دەبن لە راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان.
هەندێک خواردنی دیاریکراو هەن خۆیان تەندروستن بەڵام بەشێوەیەکی نادروست و خراپ بخورێن لەوانەیە زیان بە جەستە بگەیەنن.
شیعەکانی عێراق و ژمارەیەک وڵاتى ئیسلامى ئەمڕۆیان بە یەکەم رۆژى جەژنى قوربان دیاریکرد و بەرەبەیانى ئەمڕۆ نوێژى جەژنیان ئەنجامدا.
دەستەى گشتیی گومرگى عێراق دەربارەى ئۆتۆمبێلەکانى جۆرى هایبرید و کارەبایى هاوڵاتییان دڵنیادەکاتەوە و دەڵێت، سەرجەم بڕیارەکانى لێبوردن و بەخشینى رەسمى گومرگیی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە تائێستا کارپێکراون.
سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی ویستی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی نییە و جەخت دەكاتەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەكەیان لە بواری ئاشتیدا بەكاردەهێنن.
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارەى داواکاران بۆ کارمەندى سەر سندوقى دەنگدان لە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و لە ماوەى چوار رۆژدا نزیکەى ١٤٢ هەزار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە، کە زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیان لە هەرێمى کوردستانن.
لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگەوە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەكات، هێشتا وەرزی دروێنەی ئەمساڵ كۆتایی نەهاتووە، ٥ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی وەرگرتووە.
بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا، رێژەی قوربانیکردن لەسەر ئاستی هەرێم لە کوشتارگە فەرمییەکاندا ٥٠٪ کەمیکردووە.
تەندرووستی دهۆک دەڵێت، هاوردەکردنی گۆشتی سوور لە هەموو دەروازەکانی ئەو پارێزگایە قەدەغەیە.
حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە بەردەوامن لە بەجێگەیاندنی ئەرکە ئاینییەکانیان، بڕیاریشە دوو رۆژ لە مینا بمێننەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پرسی کانزا دەگمەنەکانیان تاوتوێ کردووە، وتیشی، سەرۆکی چین رەزامەندی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی کانزا دەگمەنەکان بۆ ئەمریکا.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری پزیشکی ڤێتەنەری سۆران ئاماری رێژەی قوربانیکردنی ئاژەڵانی بە ئێن ئار تی راگەیاند و دەڵێت بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئەمساڵ رێژەی قوربانیکردن بۆ ٣٠٪ کەمیکردووە.
وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، زیادکردنی ٦٠٠ مێگاوات وزەی کارەبا بۆ هێڵی پەیوەندیی عێراق-تورکیا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە رۆژانی جەژندا بەهۆی نانی جەژن و سەردانیکردنەوە، خواردنی بڕێکی زۆر له خۆراک و بهتایبهت نانی بهیانی یهکهم رۆژ، دەکرێت کاریگهری نەرێنی ههبێت بۆ سهر تهندروستی مرۆڤ.
دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تایخوێنبەربوون و دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لە رۆژانی جەژنی قورباندا بازاڕی ئاژەڵفرۆشان سستی کردووە و کڕینی ئاژەڵ بەراورد بە ساڵی پار کەمی کردووە.
کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە لە هەندێ کات و شوێن نیمچە هەور دەبێت.
لە دووەم رۆژی جەژندا پزیشکانی خولاوی هەولێر و سۆران بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و دەڵێن، ماوەی یاسایی کارکردنیان وەکو پزیشکی خولاو تەواو بووە و تا حکومەتی ماوەبەسەرچوو داواکانیان جێبەجێ نەکات، چیتر دەوام ناکەن.
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێژەی قوربانیکردن لە یەکەم رۆژی جەژندا بەراورد بە جەژنی قوربانی پار کەمتر بووە.
جەژنانە بەیەکێک لە جوانترین یادگارییەکانی منداڵی دادەنرێت، دڵخۆشی دەخاتە دڵی هەموو منداڵێکەوە، بۆیە ئەمە هەلێکە بۆ ئەوەی فێری منداڵەکەت بکەیت چۆن بتوانێت سوود لە پارە وەربگرێت، چەند رێگەیەکیش هەیە دەتوانیت فێری بکەیت چۆن بتوانێت پارە کۆبکاتەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣١٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەوە.
بانكی رافیدهین ئامادهیی خۆی بۆ دابهشكردنی دیاری جهژن بهسهر زیاتر له ٥٠ ههزار بهشداربوودا راگهیاند كه زۆرترینكات كات، كارتی ئهلیكترۆنی رافدهینیان بۆ پاشهكهوتكردن و بازاڕكردن لهبری پارهی نهختینهیی بهكارهێناوه.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هیچ حاڵەتێکی سەلمێندراوی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان رووینەداوە و هەرکەسێک هەوڵی کڕینی دەنگی هاوڵاتییان بدات، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت.
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت، بەراورد بە مانگی نیسان، لە مانگی ئایاردا نرخی بەروبومە كشتوكاڵی و خۆراكە ماددەكان بەرێژەی لە ٠.٨٪ دابەزیوە و یەكێك لە هۆکارەکانی باشتر بوونی بارودۆخی بەرهەمهێنانییانە.
وەزارەتی بازرگانی عیراق دەڵێت، زیاتر لە سێ ملیۆن تۆن گەنمیان لە جوتیارانی باشور و ناوەڕاستی عیراق وەرگرتووە و لە رۆژی ١٠ ئەم مانگەوە گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگرن.