وەزارەتی کارەبای عێراق: کڕینی وزەی کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە
دەزگایەکی میدیای ئەمریکی زانیاری گرنگ لەبارەی داهاتی هەرێمی کوردستان ئاشکردەکات و دەڵێت، ساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان بەشی ١٢ مووچە داهاتی هەبووە، کە بەشێکی سەرەکی پشتی بە داهاتی فرۆشتنی نەوت بەستووە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی بڕیاری راگرتنی کارەبا بۆ عێراق و دەڵێت، ئەو وێستەگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر لە لایەن هەرێمەوە لە کار وەستابوون، لە ئێستادا بەردەوامن. کارەبای عێراقیش دەڵێت، کڕینی وزەی کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە.
دوای ئەو دەنگۆ و فشارانەی لەسەریان دروست بوو لەبارەی گرانی نرخی کارەبا، وەزارەتی كارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بڕە پارەیەك بۆ ئەو خێزانانە دەگەڕێنێتەوە كە بەشێکن لە پرۆژەی رووناکی بەڵام بەشێوەی کرێدت (رصيد) بۆ پسولەکانی مانگی پێنج.
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە رادەگەیەنێت كە دوای ئەوەی لە شوقەیەكدا هێرشیكردبووە سەر هاووڵاتییەك و بڕێك پارەی لێ بردبوو، بەرەو هەولێر هەڵات و بەهاوكاری هێزەكانی پۆلیسی ئەو شارەوە دەستگیركرا.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەڵێت، هیچ چوارچێوە و دامەزراوەیەک لە دەرەوەی پەرلەمان و حکومەت ناتوانێت نوێنەرایەتیی گەل بکات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و لە دایكبوون لە هەولێر، ئاماری رۆژانی جەژنی ئاشکراکرد و وتی، لە ماوەی پشووی جەژندا ١٠٢ منداڵ لە دایكبوون.
حکومەتی سعودیە دەڵێت، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران، کارکردن لە ژێر تیشکی خۆردا لە کاتژمێر ١٢ بۆ کاتژمێر سێی دووانیوەڕۆ قەدەغە دەکرێت، دەشڵێت بڕیارەکە لە رۆژی ١٥ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات تاکو رۆژی ٢٣ـی ئەیلولی ئەمساڵ.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دانیشتنی خۆی سەبارەت بە دۆخی عێراق دەستپێكرد و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراق لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندیەوە لە بەغدا دەڵێت، پێویستە هەرێم و بەغدا كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.
تەندروستی گەرمیان دەڵێت، له جهژندا سهرووی ٩٠٠ نهخۆش سهردانى نهخۆشخانهكانى گهرمیانیان كردووە و لهو رێژهیهش ٢٦ رووداوى جۆراوجۆری تێدابووە.
سەرپەرشتیاری کوشتارگەی کەرکوک دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا لە سنووری پارێزگای کەرکوک نزیکەی ٩٠٠ ئاژەڵ کراون بە قوربانی.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئایار تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیران دابەشدەکرێت.
تهندروستی سلێمانی دەڵێت، له چوار رۆژی جهژندا زیاتر له ٦ هەزار نهخۆش سهردانی نهخۆشخانه و ناوهنده تهندروستییهكانیان كردووه، دهشڵێت: ١٦ تووشبووی نوێی شێرپهنجه تۆماركراون.
چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا هاوکاری هاوپەیمانان نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هێزەکانیان و هەرکاتێک بخرێتە سەر هەژماری بانکییان دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
دوای راگەیاندنی بایكۆتی پزیشکانی خولاو و سزادانیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەولێرەوە تۆڕی هاوپەیمانیی ١٩ دەڵێت، بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لەگەڵ حوكمەكانی یاسای ژمارە ١١ـی ساڵى ٢٠١٠ یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی كوردستان و پەیماننامەی نێودەوڵەتیی مافە ئابوری و كۆمەڵایەتی و كەلتوورییەكاندا ناكۆكە و نەریتێكی نادیموكراتییە، داوادەكەن هەڵبوەشێتەوە.
پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، عێراق لەسەر راگرتنی مووچە بەردەوام بێت کارتی ریفراندۆمی بەکاردەهێنن و دەشڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو چارەنوسی مووچە یەکلا دەبێتەوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای گشتیی کەرکوک – بەغدا لە سنووری خورماتوو، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە دەروازەی ناوچەکەدا کێشا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شۆفێران ئاگاداردەکەنەوە بههۆی كاركردن لهشهقامی بابان، شهقامی سهرهكی تاسڵوجه له پردی تاسڵوجهوه تاوهكو كۆتایی بازارهكه بهڕووی شۆفێراندا دادهخرێت.
بەهۆی تەقەکردنی گروپێکی چەکداریی سەر بە عێراق لە نزیک بازگەی فەتحەی سنووری کەرکوک منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریی گەرمیان دەڵێت، بە گشتی لە ماوەی رۆژانی جەژندا لە هەر چوار کوشتارگەکەی سنورەکەدا، هەزار و ٥٩٥ ئاژەڵی گەورە و بچووک سەربڕدراون.
بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری رووداو و بارودۆخە نەخوازراوەکانی رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە و دەڵێت، یەک رووداوی مردن بە ئۆتۆمبێل و رووداوێکی خنکانیش هەبووە جگە لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و پوش و پەڵاش.
پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵەی بازرگانی عێراقیش دەڵێت، هەوڵدەدەن بۆ ئەمساڵ گەنمی تەواوی جوتیاران وەربگرن.
بەپێی زانیارییەکان ئاشکراکراوە کە دەتوانیت مریشک بۆ ماوەی دوومانگ بخەیتە ناو بەفرگرەوە بەڵام گۆڕانکاریی بەرچاو لە پێست و تامەکەیدا بەدیدەکەیت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەو ناوچانە.
بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار بە جێگیری ماوەتەوە و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەڕێوەبەری سایلۆی شێخان بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سایلۆکانی رۆڤیا، شێخان، فایدێ و زاخۆش، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات و سایلۆی سلێمانیش دەڵێت، ئەمڕۆ دەرگای سایلۆکەیان دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و هاوشێوەی ساڵانی رابردوو وەرگرتنی گەنمەکە ناوچە بە ناوچە دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران و سەرۆكی ئەمریكا دوو وادەی جیاواز دیاری دەكەن بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی داهاتووی دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پڕۆژەی FCC رێژەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییە سپییەکان و بەنزینیش زیاد دەکات و بەشدارە لە کەمکردنەوەی هاوردەکردن.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق لە فڕۆکەخانەی تائیفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی بەغداد بەڕێبکەون و تا ٢٤ـی ئەم مانگە تەواوی حاجیانی عێراق دەگەڕێندرێنەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٩ دۆلار نزمبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.