لە هەولێر لافاو دروستبوو؛ چەند ئۆتۆمبێلێک ژێر ئاو کەوتن
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی بارانبارین، لە چەند ناوچە و شەقامی سەرەکیی هەولێر لافاو دروستبوو و ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاوڵاتییان دروستکرد و زیان بەر چەند ئۆتۆمبێلێکیش کەوت.
بەهۆی فشار و بەدواداچوونی بەردەوامی پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دواجار گرفتی شکانی بۆری سەرەکی ئاوی شارەزوور چارەسەر کرا و قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت، لە درەنگانی ئەمشەوەوە دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە.
کەمێک پێش ئێستا، بە موشەک و درۆن هێرشکرایە سەر کۆیە و هێزە ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی زیاتر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەى سۆران، ژنێکی گەشتیار لە کاتی گەشتکردندا لە شاخ کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو، تیمەکانی بەرگری شارستانیش توانییان رزگاری بکەن.
هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا شۆفێران لە کەوتنەکاری کامێرای چاودێریی نوێ لە یەکێک لە ناوچە ستراتیژییەکانی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە.
میدیا فەرمییەکانی ئێران و چاوگێکی ئاگادار بە ئەکسیۆسی راگەیاندووە، هێزە بەرگرییەکانی ئێران فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکایان تێک شکاندووە و خستوویانەتە خوارەوە و لە ئێستاشدا هەڵمەتێکی چڕی گەڕان و رزگارکردن بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەوانەکە دەستی پێکردووە.
دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاند، ماوهیهكی دیكهی كهم دهتوانن گهرووی هورمز بهئاسانی بكهنهوه ودەست بەسەر نەوتەکەدا بگرین.
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، داوای لە وڵاتەکەی کرد کە لە رێگەی واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتایی بە جەنگی ئێستا بهێنێت.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پارە وەرگرتنی کردووە بە ئەلیکترۆنی بەڵام ناتوانێت مووچە بکات بە ئەلیکترۆنی، دەشڵێت، حکومەت مووچە دابەشکردن ناکات بە ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەی دزی تێد ابکات و موچەی بندیوارەکانی بمێنێت، وتیشی، خەڵک کارەبای ٢٤ کاتژمێری و ئینتەرنێتی نەبێت چۆن بە ئۆنلاین بخوێنێت.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراقی تاوەکو هەفتەیەکی تر درێژکردەوە و دەڵێت، بە رەچاوكردنی دۆخی ئەمنی و دوایین پێشهاتە ناوچەییەكان ئەو بڕیارەیان داوە.
لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند، سبەینێ شەممە، دابەشکردنی غاز بەردەوام دەبێت و هەر هاوڵاتییەک بە فۆڕمی خۆراک بتڵێک غازی پێدەدرێت.
بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە دوو درۆن هێرشکرایەسەر هەولێر و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕتی وت، شەوی رابردوو نزیکەی ٢٠ هێرشی موشەکی و درۆن بۆ سەر هەولێر ئەنجامدراوە، کە زیاتر لە ١٥ هێرشیان بۆ ناو سەنتەری شارەکە بووە.
كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانبارین بەردەوام بێت و پلەكانی گەرماش هەر بە نزمی بمێننەوە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بڕیاریدا بە دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ قوتابخانەکان لە سەرجەم پارێزگاکان و وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، جێبەجێکردنی ئەم ئەزموونە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر دەگۆڕێت بەپێی ئامادەیی ژێرخان و توانای تەکنیکییە.
تاهیر جهلیل حهبوش، دوایین بهڕێوهبهری دهزگای ههواڵگریی رژێمی بهعس له ههولێر كۆچی دوایی كرد و بڕیاره پرسهكهشی ههر له ههولێر بهڕێوهبچێت.
وهزیری دهرهوهی ئێران لهوهڵامی لێدوانهكانی دۆناڵد ترهمپدا دهڵێت، كردنه ئامانجی ژێرخانی مهدهنی، لە ناویشیاندا پردهكان، ئێرانییهكان ناچار به خۆبەدەستەوەدان ناكات.
کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی دەرەوەی شار و سیتییەکانی بۆ مانگی سێ دیاریکرد، نرخی ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە ٤٩ دینارە.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکەکانی ناوەندی قەزاکە دەکاتەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە چاودێری هێزە ئەمنییەکان بوتڵی غازی ماڵان دابەش دەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سەرکردایەتیی ئێران دەکات، دەرفەتی رێککەوتن سوود لێببینن بۆ پاراستنی ئەوەی کە لە وڵاتەکەیان ماوەتەوە، هاوکات جەختی کردەوە کە کات خەریکە بۆ تاران تەواو دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پابەندنەبوون بە یاسا لەلایەن چەند كەس و لایەنێكەوە كێشەی بۆ حكومەت دروست كردووە و دەشڵێت "هەوڵەكانمان چڕ دەكەینەوە بۆ رێگریكردن لەهەر گرژییەك".
بەرێوبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرای کرد، ئەوەی بوتڵێک غازی وەرگرتبێت ناتوانێت بوتڵی دووەم وەربگرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی تەقەکردن لە گوندێکی سنووری سەیدسادق روویداوە و بە وتەی چاوگێکی ئەمنی، شهڕهكه بههۆی كێشهیهكی كۆمهڵایهتییهوه بووه و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، شوێنی دەستبەسەرکردنی زیندانیانی داعش بە چەندین پشتێنەی ئەمنی پارێزراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزار داعش تەواو بووە و هەوڵەکان دەستیان پێکردووە بۆ ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت هاووڵاتییانی خۆیان وەربگرنەوە.
ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی سێ کەسیان راگەیاند کە بەڕێگای نایاسای هەڵساون بە لە بار بردنی منداڵ. دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارانە بەبێ رەزامەندی پزیشک و رێنماییە تەندروستی و یاساییەکان، بە بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەباربردن و کوشتنی دوو کۆرپەلەی دوانە.
بۆ ئەوانەی بە نیازن سبەی بچنە گەیشت و سەیران، شارەزایەكی كەشناسی زانیاری دەدات و دەڵێت، سبەی هەینی ئاسمان بە زۆری نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات و لە هەندێک ناوچە هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا ١٨ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە و داهاتەکەشی گەیشتووەتە دوو ملیار دۆلار.
بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار کرانەوە لە بوونی تەرمی ژنێک لەناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری خەبات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو زیاتر لە ٢٥ هێرشی درۆنی بۆ سنووری هەولێر هەبوون، کە زۆربەیان بە ئاڕاستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا بوون و سەرجەم هێرشەکانیش نەگەشتوونەتە ئامانجەکانیان.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پێشمەرگەیەک لە کاتی دەوامی فەڕمیدا لە سنووری قەرەهەنجیر بە هەڵە فیشەکێکی بەردەکەوێت و گیانی لەدەستدا.
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و قەتەر و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.