پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: هاوڵاتیان جەژن بێ مووچە بەڕێدەکەن بەرپرسانیش خەریکی گەشت و گەڕانن
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هاوڵاتیانی کوردستان لە سایەی شکستی حوکمڕانی جەژن بە بێ مووچە بەڕێدەکەن.
نەخۆشخانەی کێوی رەحمەت(جبل الرحمة) لەدایکبوونی یەکەم منداڵی ئەمساڵی تۆمارکرد و دەڵێت، دایکەکە خەڵکی کۆماری تۆگۆیە و لە ئێستادا تەندروستی دایکەکە و منداڵەکە زۆر باشە.
پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستبەسەر كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنیدا گیرا.
هێڵی ئاسمانی عێراقی دەڵێت، عێراق لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە لە لیستی قەدەغەکردنی ئەوروپادایە، ئەو لیستە هەموو هێڵە ئاسمانییەکان دەگرێتەوە کە لە عێراق تۆمارکراون نەک تەنها هێڵی ئاسمانی عێراقی، دهشڵێت، هەڵگرتنی قەدەغەی گهشتی ئەوروپا پێویستی بە بوونی چەند هۆکارێک هەیە، کە هەندێکیان دەچنە دەرەوەی بازنە و کاری کۆمپانیاکەیه.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو قاچاخ فرۆشتنی نەوت رەتناکاتەوە و دەڵێت، تۆمەتەکانی بەغدا بۆ لادانی سەرنجە لە ئەو قاچاخچێتی و گەندەڵییە بەربڵاوەی عێراق.
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە ئێن ئاڕتی وت، لە ١٢ـی ئەم مانگەوە دەستدەکەن بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم چەندین رێکار و رێنمایی بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، رێکارەکانیان لە پێناو رێگریگرتنە لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون.
کۆڕبەندی ئابووری جیهان دەڵێت، پێشبینیدەکەن لە ماوەى پێنج ساڵی داهاتوودا واتە تا ساڵى ٢٠٣٠، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا و زیرەکی دەستکردەوە نزیکەی ٩٢ ملیۆن کەس کارەکانیان لەدەستبدەن.
دەستەی پاراستن و ژینگەی هەرێم لە رۆژی جیهانی پاراستنی ژینگەدا دەڵێت، کار بۆ کۆتاییهێنان بە پاشماوەی پلاستیک دەکەن.
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی خۆی بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و دەڵێت ئاسمانی سێ رۆژ بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، تا ئێشتا زیاتر لە ٥٨ هەزار کەس داواكارییان بۆ كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان پێشكەش كردووە.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی جەژن بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کارمەندی پۆلیس دابینکراوە بۆ شوێنە گشتییەکان و هاتووچۆ لە سەنتەری شاردا ئاساییە بەڵام لێخوڕینی ماتۆڕسکیل قەدەغەیە.
دوای دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤١ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی پێشوو کەمێک جێگیرە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، باندێکی پێنج کەسییان بە تۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیرکردووە و لە ئێستادا راگیراون
بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان دەڵێت، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی سیروان، چاندنی مەرزە و گەنمەشامی لە پڕۆژە ئاودێرییەکانی باڵەجۆ و شێخ لەنگەر و سەلام قەدەغەیە.
بە مەبەستی ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار حاجی بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێکەوتوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە هەر چوار رۆژی جەژن هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گشتییەکانی شار قەدەغەیە.
کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی یەکەم رۆژی جەژن دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بە نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی مەدەنی ئەمریکا، سەرۆکی ئەمریکا هاتنەناوەوەی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێکی قەدەغەکرد کە چوار وڵاتی عەرەبیش دەگرێتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەڵێت، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا بنکەکانیان بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کراوە دەبن و پرۆسەکە تاکو ناوەڕاستی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم پابەند بێت بە دەستوور و دەستبەجێ رادەستکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە و وتیشی، قاچاغکردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق بەردەوامە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو لێی بەرپرسیارە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە یەک دۆلار نزمبووەوە.
پسپۆرانی تەندروستی ئاشکرایان کردووە کە دەتوانیت مریشک بۆ ماوەی دوومانگ بخەیتە ناو بەفرگرەوە بەڵام گۆڕانکاریی بەرچاو لە پێست و تامەکەیدا بەدیدەکەیت.
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری هەرێم دەڵێت، كارهكانی لیژنهی وردبینیكردنی فۆڕمهكانی وهرگرتنی زهوی له قۆناغی كۆتاییدان و تاوهكو ئێستاش ٤٢٠ ههزار فۆڕم ڕهزامهندییان بۆ وهرگیراوه و دهشڵێت، تا ٢٠ـی ئهم مانگه پێویسته سهرجهم وهزارهت و دامودهزگاكان بهڵگهنامه و فۆڕمهكانیان بهێنن، دوای ئهو وادهیه هیچ فۆڕمێك بۆ پێدانی زهوی وهرناگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت، دەستیانکرد بە هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان، بەمەبەستی پاراستنی ئاژەڵان لە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون.
ژنی بەرپرسێكی باڵای یەکێتی لە چەمچەماڵ هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللەی لێکردوون.
ئەمشەو رووداوێکی هاتووچۆ ناحیەی چوار قوڕنەی رانیە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەمشەو، بوومەلەرزەیەک شاری زاخۆی هەژاند و هاوڵاتییانی ئەو شارە هەستیانپێکرد، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقیش دەڵێت، بوومەلەرزەکە گوڕەکەی ٣.٨ پلەی رێختەربووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هیچ حاڵەتێکی سەلمێندراوی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان رووینەداوە.