سبەینێ ئینتەرنێت لە هەموو هەرێم دەبڕێت
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی چلەی هاوینە و بەگوێرەی کەشناسی، وەرزی هاوین لە ٢١ی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات هەتا ٣١ی ئاب کۆتایی دێت و بە درێژترین رۆژی ساڵ دەناسرێت.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەریم دەڵێت، بەهۆی بارودۆخی ناجێگیری ناوچەکە، ناتوانن گەشتی عومرە بۆ هاوڵاتییانی هەرێم رێکبخەن، وتیشی، هیچ دڵنیاییەک نییە لەوەی کە رێگەی وشکانیش کێشەی تێناکەوێت.
هێڵی ئاسمانیی لوبنان بڕیاریدا هەشت گەشتی ئاسمانی بۆ عێراق هەڵبوەشێنێتەوە، کە دووانیان گەشتی هەولێر بوون.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێوە، لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی (MMS) لە سەرتاسەری هەرێم رادەگیرێت.
پڕۆژەی كارتی خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، بەم نزیكانە چەند گۆڕانكارییەك لە کارتی خۆراکدا دەکرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكات پەلەبكەن لە نوێكردنەوەی داتاكانیان.
سەرچاوەیەکی فەرمی بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو ٥٠ ماتۆڕسواری سەر بە کۆمپانیایەکی گەیاندن، لە بازگەی دوبز دەستگیرکراون.
نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و باسیان لە دۆخی مووچەخۆرانی هەرێم و هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی عێراق کرد.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستینی سوپای پاسدارانیان لە قوم كوشت، بە پێی زانیارییەکان، پێشتر ئەمریکا هەوڵی کوشتنی دابوو.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و بەمەش ژمارەی دەنگدەران گەیشتووەتە نزیکەی ٢٢ ملیۆن کەس.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی وردەکاری کوشتنی زانا ئەتۆمییەکانی ئێرانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، زاناکان بە بەکارهێنانی چەکی تایبەت کوژراون.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە.
سەرۆکی روسیا دەڵێت، وڵاتەکەی گرێبەستی لەگەڵ ئێران واژۆ کردووە بۆ بونیادنانی دوو وێستگەی ئەتۆمی دیكە لە شاری بوشەهر، ئەوە جگە لەو وێستگەیەی کە ئێستا هەیە و ٦٠٠ کرێکاری روسی تیایدا کاردەکات، وتیشی، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دڵنیایی داوە لە سەلامەتی کرێکارەکان.
لەکاتی وەرزشکردندا لەناکاو هەست بە ماندوویەتی کرد، ئایا ئەوە ئاماژەیەکی خراپە؟ کەی دەبێت دەستبەجێ واز لە راهێنانکردن بهێنیت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٥ دۆلار بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٨٧٧ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی لە دەستپێکی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.
سەرۆکی روسیا دووپاتیکردەوە کە ئەگەری گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل هەیە و بەردەوام لەگەڵ ئێراندا لە پەیوەندیدان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا بە پێدانی سوپاسنامە بەو فەرمانبەرانەی لە رۆژی هەڵبژاردندا دەبنە کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان، لەگەڵ پێدانی مۆڵەت بۆ مەشق و راهێنان بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٣٠ رۆژ.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، دۆخی کارکردنی باڵیۆزخانە لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر نەگۆڕاوە و ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بەهێزی خۆی بە پێشخستنی کارە لەپێشینەییەکانی سیاسەتیان لە عێراق.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، سەختە داوا لە ئیسرائیل بکرێت کە هێرشەکانی بۆسەر ئێران رابگرێت و دەشڵێت، ناتوانرێت رێگە بە ئێران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، کە رێگە لە ئێران دەگرێت دەستیبگات بە کەرەستەکانی پیشەسازی بەرگری و پێداگرە لەسەر رێگریکردن لە هەر هەوڵێکی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتنی بە تەکنەلۆجیا.
نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هۆشداریدا لە راكێشانی ناوچەكە بۆ شەڕێكی هەرێمی و دەڵێت، قبوڵی ناکەن وڵاتەكەیان گۆڕەپانێک بێت بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێكان.
ژنێک دەڵێت، کوڕەکەى برینداری شەڕی داعشە و دەڵێت دۆخی کوڕەکەى زۆر خراپە و ناتوانێت دەرمانی پێویستى بۆ بکڕێت، لە رێگەى ئێن ئار تییەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات بەهانایەوە بچن.
دوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی دانوستانی ئێران و ئەورپا لە جنێف وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئامادەن بەردەوامبن لە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان بەمەرجی وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل و دەشڵێت، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بۆ ئاشتیە.
نوێنەرانی ئەوروپا دەڵێن، لەگەڵ ئێران گفتوگۆی باشیان کرد و لەسەر دۆسیەی ئەتۆم قسەی جدییان کردووە و هەروەها، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئامادەیی بەردەوامی بۆ گفتوگۆ دەربڕی.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت دەڵێت، ئیسرائیل رۆژانە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران خەرج دەکات و تێچووی یەک مانگ شەڕ لە ئێران دەتوانێت بگاتە نزیکەی ١٢ ملیار دۆلار.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچ و پەنابەران دەڵێت، کۆچی نایاسایی و کۆچی گەنجان لە هەرێم بەردەوامە و دەشڵیت، هۆکاری کۆچکردن بۆ بوونی قەیرانە بەردەوامەکان و ناسەقامگیری بارودۆخی ئابووری هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی کردبوو بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە و دواتر هەڵاتبوو.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵێت، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە چاودێری دۆخی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن و دەشڵێت، ئەگەر هێرش بكرێتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشێهر دەرئەنجامی کارەساتباری لێدەكەوێتەوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق تەواوبوونی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراقی لە رێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە راگەیاند.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هەرسێ وڵاتی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە جنێف لە کۆبوونەوەدان.