ئاریان تاوەگۆزی: دووشەممە دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە کۆمپانیای HKN Energy کرد کە تایبەتە بە نەوت و وزە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرزکردنەوەی هاریکاری نێوان عێراق و کۆمپانیاکە کرا کە یەکێکە لە کۆمپانیا گرنگەکانی کەرتی نەوت.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراقە و دەنگدانی بۆ بە پارێزگابونی هەڵەبجە یەکەم لە بڕگەیە.
کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ چین سەبارەت بە باج، بەمەرجێک پەکین گەرەنتی یاساکانی بازرگانی دادپەروەرانە لە نێوان هەردوولادا بکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتی چین رادەگەیەنێت.
هاوڵاتیەک بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژو گیا دەچێتە چیای قەندیل و دواتر هەڵدەدێرێت و گیان لەدەستدەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، هەر ماتۆڕ سوارێک هاوڵاتیان بێزار بکات دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و خۆشی دەدرێتە دادگا.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، سەرۆک وەزیرانی کرواتیا، سەردانی عێراق دەکات و بڕیارە دەربارەی نەوت، وزەی خاوێن و چەند پرسێكی دیکە گفتووگۆ بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەخت لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەکاتەوە.
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا گەیشتە مۆسكۆ بە مەبەستی گفتوگۆكردن بۆ چارەسەری جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرنیا و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، دەبێت رووسیا هەنگاو بۆ راگرتنی جەنگی ئۆكرانیا بنێت.
میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند، کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا ٦٠٠ تۆن ئایفۆن دەگوازێتەوە بۆ ئەمریکا.
لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمان نیازی خۆی بۆ دەرکردنی یاسای گۆڕینی زەوی کشتوکاڵی بۆ زەوی نیشتەجێبوون لە ماوەی خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق راگەیاند.
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد، زیاتر لە ٦٠ واژۆی پەرلەمانی کۆکراوەتەوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی.
وهزیری گواستنهوه و ژێرخانی توركیا رایگەیاند، وڵاتهكهی بهنیازه به زویی كاربكات بۆ تهواوكردنی رێككهوتنی پرۆژهی رێگای گهشهپێدان لهگهڵ عێراق بۆ به هێزكردنی پهیوهندییهكانی ناوچهكه .
بەڕێوەبەری ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، باجی گشتگیر لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ و رێوشوێنە هاوپێچەکاندا دەتوانێت کاریگەری کارەساتبار لەسەر وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دروست بکات و زیانی زیاتریشیان پێبگەیەنێت لە چاو کەمکردنەوەی هاوکارییە دەرەکییەکان.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێکارەکانی خستنەڕووی سودمەندانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە بیمەی تەندروستی راگەیاند.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست دەکات بە تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حزبەکان و لیستە تاکەکەسییەکان کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە.
چین بەرپەرچی ئەمریکا دەداتەوە بە زیادکردنی باج بۆ ١٢٥٪ ، وەزارەتی چین رایگەیاندووە، کە رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرەوەی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی چین.
ئەمریکا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند هێرشێکیان کردە سەر پێگەی حوسییەکان و کۆگاکانی چەکی ئەو گروپە لە پایتەختی وڵاتەکە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ کەشوهەوا کەمێک تۆزی ئەبێت و ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان.
ئاسیاسێل ئاهەنگی سەرکەوتنێکی ستراتیژیی دەگێڕێت کە نوێگەرییەکی تەواوی لەناو تۆڕ و سیستەمەکەیدا کردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێشەنگایەتی و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ئاستێکی جیاواز و نوێ.
بانکی رافیدەین خستنەبازاڕی خزمەتگوزاری بانکی ئۆنلاینەکەی (OBDX)ـی راگەیاند دوای چالاککردنی رێساکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.
هێڵیکۆپتەرێکی گەشتیاری کەوتە ناو رووباری هادسۆن لە شاری نیویۆرک و بووەهۆی گیانلەدەستدانی شەش کەس و لەنێویاندا خێزانێکی ئیسپانیە کە خاوەنی سێ منداڵن.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، "بە هەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی نییە".
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٧٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە.
کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو باجانەی ئەمریکا بەسەر چیندا سەپاندوویەتی ئێستا گەیشتووەتە لەسەدا ١٤٥.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەپێی یاسای ئێستا و بەبێ هەموارکردنەوە.
بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکە ئەگەر دەستکاری نرخەکەی نەکرێت، هاوڵاتییان توانای بەکارهێنانی کارەبایان نابێت، هیچ ماڵێک لە ١٨٠ هەزار دینار کەمتری بۆ نایەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کەسێکیان بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشە کردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی فۆڕێکس دەستگیرکرد.
بەپێی زۆربەی پسۆڕانی خۆراک خواردنەوەی ئاو دوای هەستان لە خەو چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.