کەشناسی لەبارەی بارانەکەی ئەمشەوەوە هۆشداری دەدات
سەرۆکی ئەمەریکا دیسان وادەی ٧٥ رۆژى تری مۆڵەت بۆ تیک تۆک نوێ کردەوە بۆ ئەوەی بیفرۆشن بە کڕیارانی غەیرە چینی یان لە ئەمریکا قەدەغە بکرێن.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە روو لە ناوچەکانی گەرمیان دەکات و پاشان لە کاتەکانی بەرەبەیاندا تەواوى ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار كەسی تازە هاوكاریی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە وتیشی، چاکسازییان لە لیستی ناوە تۆمارکراوەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی کردووە.
داتاکانی ئەمریکا دەریخستووە کە مووچەی کەرتەکانی دیکە جگە لە کشتوکاڵی لە مانگی رابردوودا ٢٢٨ هەزار هەلی کار زیادی کردووە، لە کاتێکدا لە مانگی شوباتدا ١١٧ هەزار هەلی کار هەبووە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٣ بەروبومی کشتوکاڵی خۆبژێوییان بەدەستهێناوە و زیادەکەشی هەناردەی بازاڕەکانی کەنداو دەکات.
رۆژنامەیەکی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، ئێران داوای لە هێزەکانی کردووە لە خاکی یەمەن بکشێنەوە و سەرۆکی ئێرانیش دەڵێت، ئێران ئامادەیە لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دابنێشیت.
مین بەو جۆرە چەكە شارەوە مەترسیدارە دەوترێت كە لە ماددەی تەقەمەنی پێكهاتووە و لە چوارچێوەیەكی كانزایى یاخود تەختە و پلاستیكیدا دەشاردرێتەوە و بە هێز خستە سەر بەو كەسە یاخود ئەو تەنەدا دەتەقێتەوە كە لێوەی نزیكە.
کەشناسیی هەریم رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا ئێوارەی سبەینێ بەردەوام دەبێت.
دوای سەپاندنی رێژەیەکی زۆری باج لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بەسەر چەندین وڵات و ناوچە و کۆمپانیای جیهان، زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکان بەشێکی پشکەکانیان لەدەستدا و کەوتنە زەرەرەوە.
٤٥ ساڵ بەسەر جینۆسایدى کوردانى فەیلى تێپەڕى، یادەکە لە چەند داوا و وتەیەک زیاتر لەخۆى ناگرێت و دواى ٤ـی نیسان، ئیتر خەم و کەسەرى ئەم جینۆسایدە لە چاوەڕوانى یادێکى دیکەدا دەمێنێتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و راگەیەندراوەکەی ئەپیکور رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "کارمان کردووە و هەوڵدەدەین لە نزیکترین کاتدا و بەپێی یاسای بودجە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەینەوە".
سەرۆک وەزیرانی دانیمارک لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ گرین لاند دووپاتی لە یەکپارچەیی خاکی ئەو دوورگە فراوانە کردەوە کە ئەمەریکا بەنیازە بیخاتە پاڵ خۆی.
دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باج بەسەر بەشێکی وڵاتانی جیهاندا، چین ئامادەیی دەربڕی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا کاربکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پابەندبوونی دەستووری و یاسایی خۆی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا دووپات دەكاتەوە، دەشڵێت، زیاتر لە ملیۆنێک لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ مافی دەنگدانیان لەم هەڵبژاردنەدا هەیە.
لە هێرشێکى فڕۆکە سەربازییەکانی ئیسرائیلدا لە باشوورى لوبنان بەرپرسێکى باڵاى بزوتنەوەى حەماس و دووئەندامى خێزانەکەى کوژران.
میدیایەکی جیهانی ئاشکرای کرد، ئێران فەرمانی بە کارمەندە سەربازییەکانی کردووە لە یەمەن، ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن، هاوکات، سەرۆکی ئێرانیش بەشازادەی جێنشینی سعودیەی راگەیاندووە، ولاتەکەی جەنگی لەناوچەکە ناوێت و ئامادەیە کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکات.
وەزارەتی کارەبای عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، چەند پرۆژەیەکی کارەبا بۆ وەرزی هاوین جێبەجێدەکات.
دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا پەرلەمانی کۆریای باشوور بە تۆمەتی سەپاندنی باری نائاسایی سەربازی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات ئەرکی سەرۆکایەتیی لە سەرۆکی وڵاتەکە سەندەوە، ئەمڕۆ دادگای دەستووریی وڵاتەکە بڕیارەکەی پەسەند کرد.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ١٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو زیاتر لە چوار دۆلار و نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەو ئامۆژگارییانەی باسیان لە خواردنەوەی هەشت پەرداخ ئاو یان دوو لیتر ئاو کردووە لە رۆژێکدا راست نین.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێم (ئەپیکور) رایگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی پرسی نەوتەوە بگەنە رێككەوتن، "ئێمە ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان".
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، رەتیدەكاتەوە هێزی بیانیی نوێ هاتبێتە ناو خاكی عێراقەوە.
فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سوپای سوریایان بە چری بۆردومان کرد و بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی سوریاش، هەریەکە لە فیرقەی ٧٥ و ٩١ـی وڵاتەکە کراونەتە ئامانج.
دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باجی بەرفراوان بەسەر وڵاتانی جیهاندا وڵاتانی ئۆپیک پڵەسیش بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە زیاد بکەن.
ئاسایشی پارێزگای ههولێر رایگهیاند، لهگوندێكی سنووری ناحیهی شهمامك هاوڵاتیهك كوژرا، دوای بهدواداچوونی هێزهكانیشیان توانرا بكوژهكهی دهستگیربكرێت كه بهنیازبوو بهرهو دهرهوهی شاری ههولێر هەڵبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، سعودیە پێدانی سەرجەم جۆرەکانی ڤیزای راگرتووە. وتیشی، هەرکەسێک لەوێ بێت دەبێت تا کۆتایی ئەم مانگە بگەڕێتەوە تاوەکو بەنایاسایی حەج نەکات.
عێراق له مانگی ٣ـی ئەمساڵ له پلهی یهكهمی لیستی پێنج گرێبهسته نهوتییه سهرهكییهكاندا بوو، ئهمهش بۆ ههوڵهكانی بۆ پهرهپێدانی چوار كێڵگهی نهوتی به هاوكاری كۆمپانیا بیانییهكان دهگهڕێتهوه و پێشبینیدهكرێت ئهم پرۆژانه رۆژانه نزیكهی ١٥٠ ههزار بهرمیل بۆ توانای بهرههمهێنانی وڵات زیاد بكهن.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە نێوان کەلار- ناحیەی باوەنوور بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیتریش برینداربوو رەوانەی نەخۆشخانەکرا.
ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی دەڵێت، لە دواین کۆبوونەوەیان لەگەل پارتی رەشنووسی کۆتایی حکومەتیان ئامادەکردووە. وتیشی، لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دەکەن و لەگەڵ پارتی کۆبوونەوەکانیان ئەرێنی بووە.