دوو درۆن لە ئاسمانی دهۆک تێکشکێندران
وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتیی یەکەم هێرشی مووشەکیی گرووپەکەی بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل وەک پاڵپشتییەک بۆ ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لەئەستۆ دەگرێت و هەڕەشەی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانیش دەکات.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ناوچەکە هەوری تەواو دەبێت و بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بەردەوام دەبێت.
کەمێک پێش ئێستا بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر دهۆک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خرایەخوارەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی خشتەی نوێی کارکردنی مۆلیدەکانی بۆ هاووڵاتییان راگەیاند و بەپێی خشتە نوێیەکەش، گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبادا کراوە.
شەڕ لە ناوچەکە بەردەوامە و ئەمڕۆ ئێران زنجیرەی ٨٤ـی موشەک و درۆنەکانی ئاڕاستەی ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کرد و سیستمیت بەرگریی یسرائیلی کردە ئامانج و ئیسرائیلیش ئەمڕۆ چەندین ناوچەی پیشەسازیی لە ئێران کردە ئامانج. هاوکات وڵاتانی G7 لەبارەی جەنگەوە کۆبوونەوە و داوای وەستاندنی شەڕیان کرد.
بەڕێوبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایگەیاند، سەرجەم پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە کە ئاو بۆ شاری کۆیە و گوندەکانی دەورووبەری دابین دەکەن وەستێنراون.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت.
گەڕان بەدوای تەرمی ئەو دوو کەسەی لە کەرکوک و زاخۆ خنکاون بەردەوامە و تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەوامی فەڕمی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەستپێدەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، بە كرداری دەتوانن بڵێن گۆڕانی رژێمی ئێران دەبینن، چونکە هەموویان مردوون و ئەمریکا جەنگەکەی بەتەواوەتی بردووەتەوە دژی ئێران.
لێپرسراوی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشكردنی ٣٠ هەزار بتڵ غازی ماڵان دەکرێت بە سیستەمی کارتی ئەلکترۆنی.
هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و رایگەیاند، پردی گوندی قەڵا تەپزان ئاراستەی رۆیشتن بۆ سلێمانی بەشێکی کەمی زیانی بەرکەوتووە و بەوهۆیەوە پردەکە بووەتە یەک ئاڕاستە، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی کارکردنن تێیدا.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت و هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزمتر دەبنەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، ٢٠٠ پەرلەمانتار واژۆی کۆکردووتەوە بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جگە لە پارتی کە واژۆیان نەکردووە و نایانەوێت دانیشتن بکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقدەڵێت، هەوڵی هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان بۆ بڕیاردانی تاکلایەنە لە پرسی جەنگ و ئاشتی دا، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر سەروەریی دەوڵەت و دەشڵێت، ئەنجامدانی چالاکیی جەنگی لەلایەن ئەم گرووپانەوە پێشێلکردنی دەستوورە.
لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی باران بارینی چڕ سەرجەم پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەوهۆیەوە کەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی لە ٢٤ کاتژمێردا بڵاوکردەوە و زۆرترین بڕ لە دهۆک باریوە کە ٤٨.٥ ملمە.
وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت، ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن بۆ ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، درێژکرایەوە.
جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایەوە سەر هەرێم و لە هەولێر درۆنێک لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و لە سلێمانیش لەدوای کاتژمێر دوو ٣٠ خولەکی بەرەبەیانەوە دوو درۆن ئاڕاستەی شارەکە کراون و تێکشکێندراون.
ناوەندى هەماهەنگیى قەیرانەکانى هەرێم دەڵێت، بەهۆی لافاوەوە چەندین پڕۆژە زیانیان بەرکەوتووە و لە سۆران منداڵێک گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی ستراتیژی بۆ هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی سوریا و تورکیاوە رایگەیاند، ئامادەکارییان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی نوێی گواستنەوەی نەوت بەرەو بەندەری بانیاسی سووری دەستپێکرد و هەوڵدەدەنهەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بۆ نزیکەی ٦٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێرشکرایە سەر فەوجی دووی، لیوای ٦١ـی حەشدی شەعبی لە ناو شاری دوبز و زیانی گیانی نەبووە.
بەرگری شارستانی هەولێر کۆمەڵێک رێنمایی بڵاوکردەوە بۆ هاوڵاتییان لە کاتی درووستبوونی لافاودا.
قائیمقامیەتی کەلار هۆشداری دەداتە هاولاتیان و رایگەیاند، پێشبینی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت و داوا لە هاولاتییان دەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.
وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، سبەی شاندی ئیمراڵی دەمپارتی سەردانی زیدانی ئیمڕاڵیدەکات و چاوی بە عەبدوڵا ئۆجالان دەکەوێت، دەشڵێت، هەمووارکردنی یاساکانی تورکیا دواخراوە بۆ مانگەکانی حوزەیران و تەموز.
هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەرێگای هامڵتۆن نزیک گوندی بەرزێوە روویداوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند، ئێران شەوی رابردوو بە فەرمی وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ١٥ خاڵیی ئەمریکا لە رێگەی نێوەندگرانەوە نارد، ئیران ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی بەرامبەرە بۆ هەڵوێستی خۆی لەسەر پێشنیاری ئەمریکا.
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی فاخرەی سەر بە كەركوك درۆنێكیان خستەخوارەوە کە بە ئاستێکی نزم دەفڕی و زیانی گیانی نەبوو.
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵسەنگاندنی تەواو بکەن بۆ بارودۆخەکە و ئەوکاتە بڕیار بدەن بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەڕمی یان درێژکردنەوەی پشووەکان، لەو بارەیەوە راپرسییەکیان دەستپێکردووە و سبەینێ ئەنجامەکەی بە فەڕمی رادەگەیەنن.