کەشناسی زۆرترین رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند
بەهۆی کەمبارینەوە، رێژەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ کەمی کردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات، كە بەشێكی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو، ماوەی ٧ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، میکانزیمی گەشتی قوتابخانەکان دەگۆرن لەپێناو سەلامەتی خوێندکاران و ئەو مامۆستایانەی دوای شکاندنی بایکۆت نەگەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن، سزا نادرێن.
وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆتا رۆژی تۆماركردنی حزب وهاوپهیمانێتییهكانه لە كۆمسیۆن، كه دهیانهوێت بهشداریی ههڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بكهن، هاوکات ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای کۆمیسیاران کۆدەبنەوە بەمەبەستی درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی لیستی هاوپەیمانێتییەکان.
کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە
پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، داوا دەکەن پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم.
بومەلەرزەیەک لە سنوری خانەقین رویدا و تا ئێستا نازانرێت بە گوڕی چەند بووە.
دوای بڵاوبونەوەی چەند هەواڵێک لەسەر نەبوونی پارەی نەختینە، بانکی رافیدەین رایگەیاند، هەواڵەکان ناراستن و هیچ قیرانێکی نەختینەییان نییە و خاوەنی زیاتر لە هەشت ترلیۆن دینار یەدەگن لە بانکی ناوەندیی عێراق.
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر کۆببنەوە.
پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بریاری لەسەر خەرجکردنی سەرەمووچەی مانگی چوار و دەرماڵەی بڕوانامە و شایستەی دارایی مووچەخۆران داوە.
بە پێی دواین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی چوار، بڕیارە لە ئەمڕۆوە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێم لە دارایی عێراق دەستپێبکات و شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەریش گەیشتنە بەغدا.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٢٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەهاکەی نزیکەی ١٠٠ دینار دابەزیوە
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و ٩٥ سەنت نزمبووەوە
زەنجەفیل بە ماددەیەکی زۆر بەسوود دادەنرێت بۆ تەندروستی، بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا گرنگەکانی تێدایە بەڵام زیادەڕۆی کردن لە خواردنی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رایگەیاند، هەوڵەکانی سری سورەیا ئۆندەر بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بۆ هەمیشە لە بیری گەلان دەمێنێتەوە.
وهزیری دهرهوهی ئێران رایگەیاند، وڵاتهكهی نایەوێت دهستبهرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت و وتیشی، ههموو وڵاتان مافیان ههیه خاوهنی بهرنامهی ئهتۆمی بن بۆ بواری ئاشتی.
رێبەری زیندانی کراوی کورد رایگەیاند، سرەی سورەییا ئۆندەر کۆشش و ماندووبوونێکی لەبیرنەکراوی هەبوو بۆ پێکەوە ژیان لە ئاشتیدا و سەرۆکی تورکیاش دەڵیت، سری سورەییا رۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر هەبوو.
دوای ئەوەی بەهۆی تۆمارکردنی حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە کۆیە کوشتارگەی شارەکە داخرا، بەرپرسی کوشتارگە دەڵێت، لە سبەینێوە کوشتارگەکەکەیان دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، حکومەت قبوڵی نەکردووە ئەم ساڵ ئاژەڵەکانی سنورەکانیان بە دەرمانی پێویست بڕشێنن.
سەرۆکی پارتی، سری سورەییا، بەشی زۆری ژیانی خۆی بۆ خەباتی سیاسی و ئاشتییانە تەرخان کرد و هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا جێگەی پێزانینێکی زۆرە.
وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوبازاڕی قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی هەشت ساڵانی شێلا و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا و دواتر شۆفێرەکە هەڵات.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەگەڕەکی شەهیدان و ئازادی و ئاوارەکانی قەزای کەلار دوو تۆمەتبار بەماتۆڕسکیل لەنێو شار دەسوڕانەوە و بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەیان دەکرد لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەرچەک و ماتورسکیلەکەیاندا گیرا.
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بە داخەوە مەرگ مەودای بەو دڵە پڕ هیوایەی سری سورەییا نەدا تا ئەو داهاتووە پرشنگدارەی پێکەوەژیان کە تەمەنێک لەپێناویدا خەباتی کردبوو، بە چاوی خۆی ببینێت.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ کۆچی دوای سری سورەییا رایگەیاند، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پڕۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا و رۆڵيکی کارا و لە بیرنەکراوی لە بەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کورد و تورک گێڕا.
وەزارەتی تەندروستی عێراق گۆڕانکارییەکی گرنگی لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمان لە دوای بەرهەمهێنانی چارەسەری شێرپەنجەی دەم و ددان دوپاتکردەوە و دەشڵێت، ئەو دەرمانەی لە ناوخۆدا بەرهەمدەهێنرێت هەمان کارایی تەکنیکی دەرمانی هاوردەکراوی هەیە و هەرزانترە.
میدیا ئەمریکییەکان رایانگەیاند، ئاژانسی هەواڵگریی ئەمەریکا سی ئای ئەی پلانی داڕشتووە ١٢٠٠ کەس لە هێزەکەی خۆی کەم بکاتەوە.
شارەزایەکی بواری ئابووری عێراق رایگەیاند، ئۆپێک پڵەس بڕیاری داوە لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە بڕی ٤١١ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکات و لە عێراقیش بەهۆی ئەو بڕیارەوە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ٤ ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەبێتەوە.
سری سورەییا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی بەغدا یەوم دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و سبەی ٩٥٠ ملیار دیناری مووچەی ئەو مانگە دەنێردرێت.