بەیاننامەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید
لەسەر رێگای پێنجوێن - سەیدسادق ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
تەندروستی کۆیە دەڵێت، هاوڵاتییەک لەدوای کارکردن لە رێگای نێوان کۆیە-هەولێر، کەوتە ژێر عادیلەوە و گیانی لەدەستدا.
وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی خورمای هاوردە بۆ ماوەی سێ مانگ.
دوای ئەوەی کە لە سێیەمین دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید لەلایەن دادگای سلێمانییەوە بۆ پێنج مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ سەپێندرا، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەم بارەیەوە جەختیان کردەوە کە جوڵانەوەکە درێژەپێدەری هەمان رێگا و دیدگای شاسوار دەبێت چاوپۆشیی لە هیچ رەفتارێکی چەتەگەری پارتی و یەکێتی ناکەن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرما یەک دوو پلە بەرزدەبێتەوە و سبەینێ دووبارە نزمدەبێتەوە. هەروەها لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٤٢ پلەی سیلیزی.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخراونەتەوە، ئەوەشی وت، لە مانگی داهاتوو رەزامەندی لەسەر لیستی ناوی کاندیدان دەدرێت، باس لەوەشکراوە، چەند کاندیدێک کە پێشتر دوورخراونەتەوە، ئەگەری گەڕانەوەیان هەیە دوای پێداچوونەوەی ناوەکانیان.
لەمیانەی هەوڵ و چالاکییەکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتەکەی، بڕیاریداوە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بانگهێشتکردنی خێزان سنووردار بکات.
سێیەم دانیشتنی دادگای سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆتایی هات و دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر شاسوار عەبدولواحید دا سەپاند.
لە سوودان بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە زیاد لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و تەنها یەک کەسیان رزگاری بووە.
ئەمڕۆ سێییەم و کۆتا دانیشتنی دادگاییکردنی سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بڕیاری کۆتایی دەدرێت.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٤٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٩٩ هەزار دینارە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
قایمقامیەتی كەلار دەڵێت، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی کەلار، بە هاوکاری بەشی ئابووری لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بەسەر پێنج تۆن خۆراكی بەسەرچوودا گرت و لەناویان برد.
كاتژمێرێك لەمەوبەر، لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر پردەكەی دوكان، منداڵێکی چوار ساڵان گیانی لەدەستدا.
راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە ئاکرێ تۆمارکراوە.
یاریزانێکی تۆپی پێ لە سنووری هەولێربەهۆی هەڵگەڕانەوەی زمانی لەکاتی یاریکردندا لە یەکێک لە یاریگاکان گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان لەناوچوون و مرداربوونەوە دوای بەدواداچوونی لیژنەکان هۆکارەکەی ئەوە بووە بە بچووکی چوونەتە ناو قەفەسی هەڵواسراوی بەخێوکردنی ماسی و دوای پێگەیشتنی ماسییەکان کێشی ئەمانیش گەورەتربوون و نەیانتوانیوە بێنەدەرەوە.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، راپۆرتی چالاکییەکانی بوومەلەرزەی لە سنووری عێراق بۆ مانگی ئاب بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٤٣ بوومەلەرزە ناوچە جیاوازەکان هەژاندووە. بەپێی راپۆرتەکە زۆرترین بومەلەرزە لەسەر ئاستی عێراق لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بووە.
كهمێك لهمهوبهر لهشارى كهركوك، ژمارهیهك چهكدار ههڵیانكوتایهسهر نوسینگهیهكى ئاڵوگۆڕى دراو، بەپێی زانیارییەکان، لهو رووداوهدا، ٢٥ ملیۆن دینار دزراوه.
بەشێک لە هاوڵاتییان و چالاکوانان و ئەندامانی رێکخراوی داکۆک بۆ یادی ٣١ـی ئاب، ئەمڕۆ لە وڵاتی بەریتانیا گردبوونەوە و وتییان، گردبووینەوە لە دژی ئەو خیانەتەی ٣١ـی ئابی ١٩٩٦ کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامی دا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم دەڵێت، سبەینێ سێشەممە، دوا وادەیە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك بێ بەرامبەر، دەشڵێت، تا ئێستا چوار ملیۆن و ٦٣٨ هەزار و ٦٧٢ كەس لە هەرێمی كوردستان فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە.
دارایی هەرێم دەڵێت، سبەی سێشەممە مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و رۆژی چوارشەممەش ومامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
لەگەڵ هاتنی مانگی ئەیلوول، وەرزی هاوینی گەرم کۆتایی پێدێت و سروشت خۆی بۆ وەرزی پاییز ئامادە دەکات، بەڵام دوو رێگەی جیاواز هەیە بۆ دیاریکردنی دەستپێکی ئەم وەرزە نوێیە، رۆژژمێری کەشناسی و رۆژژمێری فەلەکی، کە هەریەکەیان کات و بنەمای خۆی هەیە.
حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی چاودێری کۆمەڵایەتی، سەرۆکی لیژنەی چاودێری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، بڕی ٤٤٩ ملیار دینار تەرخانکراوە و دوو ملیۆن و ٨٨ هەزار خێزان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق لێی سوودمەند دەبن.
ماتۆڕسوارێکى دیلیڤەرى لە کەرکوک، لەکاتى گەیاندنى خواردن، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیلی چەند هاوڵاتییەک، دەستگیرکران. دەشڵێت، یەکێکیان لە چەندین شوێنەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.
هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، لە هەفتەی ئایندەوە کامێراکانی تیژڕەوی دەکەونە کار و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە شوقەکانی مامۆستایانی هەولێر کەوتەوە و دوای کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە کۆنترۆڵکرا، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
تا دێت، نارەزایی هاوڵاتیان لە نرخی کارەبا گرانەکەى حکومەتى ماوەبەسەرچوو زیاتر دەبێت و سەرۆکی پێشووی دەستەی مافی مرۆڤ دەلێت، نرخی کارەبا لە پرۆژەى رووناکی بووەتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتیانەوە و داوا دەکات پێداچوونەوە بە نرخەکەدا بکرێت.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، هێزە ئەمنیەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك درۆنیان لە سنووری دەباشان و ئەزمەڕ خستە خوارەوە.