عێراق وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئاشکرا کرد
هێڵی ئاسمانی عێراقی، وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی راگەیاند، کە لە چوارچێوەی پلانێکی قۆناغبەندی کە لە ١٠ـی نیسانەوە دەستپێدەکات.
لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پشووی فەرمی ٩ـی نیسانی دا، کە تایبەتە بە رۆژی رووخانی رژێمی پێشووی عێراق، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو رۆژە بەپێی یاسای پەرلەمانی کوردستان کراوە بە پشوو.
وتهبێژی كۆشكی سپی دەڵێت، ئێران پلانێكی ١٠ خاڵیی خستووهتهڕوو كه بۆ سهرۆكی ئهمریكا قبوڵكراو نییه و دهشڵێت، "شهممهی داهاتوو یهكهم خولی دانوستانی نێوان واشنتن و تاران دهستپێدهكات".
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بژاردەکانی بەردەم واشنتن تەنیا دوو بژاردەن؛ یان ئاگربەست یان بەردەوامیی جەنگ لە رێگەی ئیسرائیلەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستەوە ئاشکرایکرد، ئەمە ئاگربەستی کاتییە، ئامادەکارییە بۆ قۆناغی داهاتوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانێکی نوێی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان کردووە و تێیدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و کارئاسانیی تەواو دەکاتەوە بۆ ئەندامانی پەرلەمان و لیژنە پەرلەمانییەکان.
پهرلهمانی عێراق لە دانیشتنى ئەمڕۆدا دەنگى لەسەر ئەندامانى حەوت لیژنەدا، کە لیژنەکانى دارایى و ئاسایش و بەرگری و نەوت و غازى تێدا بوو.
کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو پێشنیازە ١٠ خاڵیەی لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە گەیشتووەتە دەست واشنتن، جیاوازە لەوەی کە ئێران بۆ رای گشتی بڵاویکردووەتەوە.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی بە هەواڵی راگرتنی جەنگ لە ناوچەکەدا دەربڕی و هیوای خواست ئەمە ببێتە کۆتاییەک بۆ وێرانکارییەکان.
دوای راگەیاندنی ئاگربەست دۆخی ناوچەکە جارێکی دیکە ئاڵۆز دەبێتەوە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ئێران هاتوچۆی کەشتییەکانی لە گەرووی هورمز راگرت و هەڕەشەی تێکشکاندنی هەر کەشتییەک دەکات کە بەبێ مۆڵەت تێپەڕببێت.
پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا، سبەی بەبۆنەی ساڵیادی رووخانی رژێمی پێشووەوە لەسەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکە پشووی فەرمیە، هاوکات بە بڕیاری پارێزگار زانکۆکان سەرپشک کراون بیکەن بە پشوو یان نا.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تەیف سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بۆ گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی رێککەوتنی جێبەجێکردنی سیستمی گومرگی ئەسیکۆدا لە هەرێم، ئەویش بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری لە کۆبوونەوەکەی ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦.
چاوگێکی ئاگادار رایگەیاند، پارتی بڕیاری داوە گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری هەولێردا بکات و ئومێد خۆشناو لەو پۆستە دووربخاتەوە. هاوکات بەپێی نووسراوێکیش هێمن قادر جێگەی دەگرێتەوە.
هاتووچۆی سلێمانی دوای هەڵوەشاندنەوەی پشووی سبەینێ لەلایەن حكومەتی ماوەبەسەرچووەوە رایگەیاند، "کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆوە بەشی مۆڵەت چالاک دەکرێت و دەتوانن نۆرە بگرن بۆ سبەینێ.
کەشناسیی هەرێم زۆرترین رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،زۆرترین بڕی بارانبارینی ئەم ساڵ لەسەر ئاستی گشت ناوچەکانی هەرێم لە مێرگەسۆر تۆمارکراوە لە پارێزگای هەولێر کە بڕەکەی هەزار و ٩١١ ملم بووە.
دارایی هەرێم ٤٣ ملیار دیناری وەک داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا کرد و چاوەڕوانە بەغداد پارەى مووچە بنێرێت، چاوگێکیش دەڵێت، ئەگەر لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە رەوانە بکرێت لە ناوەڕاستی هەفتە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ ئەوەى رۆژنامەنوسە ئەمریکییە رفێنراوەکە دواى ئازادکردنى لەلایەن کەتائیبى حزبوڵاوە بە سەلامەتی عێراق جێبهێڵێت.
دوای پێنج هەفتە لە وەستانی گەشتەکان بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، ئەمڕۆ بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان درا و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە ٧٢ کاتژمێردا فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەتەواوی ئامادە دەبن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.
چاوگێکی باڵا لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، وەزارەتى پەروەردە هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی دەوامی ناو پۆل دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر دەستپێبکاتەوە، دواى وەستانى بەرهەمهێنانى غاز بەهۆى شەڕى ئێرانەوە.
شەوی رابردووهێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو و زیاتر لە ١٠ هێرشی درۆنی و موشەکیی کرایەسەری و لە بەغداش ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە شارەکە بۆردوومان کران.
دوای نزیکەی ٤٠ رۆژ لە داخرانی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بەهۆی جەنگەوە، ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بە فەرمی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاند.
بریکارى پێشوترى وەزارەتى دارایی عێراق دەڵێت، ناردنى داهاتى ناوخۆ بەپێی بڕى بەردەست هیچ مەترسییەکى نییە بۆ بڕینى مووچە و هەرێم رێکارەکانى ناردنى داهاتى ناوخۆ بەپێی داهاتى بەردەست دەستپێدەکات.
راگرتنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و راگەیاندنی ئاگربەست کاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێکی وڵاتان پێشوازی لە بڕیارەکە و داوای کردنەوەی گەرووی هورمز دەکەن.
دوای راگرتنی جەنگ و راگەیاندنی ئاگربەستی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٤ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، لەسەر بنەمای پێشنیازێکی ١٠ خاڵی، بۆ ماوەی دوو هەفتە هێرشە سەربازییەکانیان رادەگرن و لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دەست بە دانوستان دەکەن تاوەکو وردەکارییەکانی رێککەوتنی کۆتایی جێگیر بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا، لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا و تەنیا چەند ساتێک پێش کۆتاییهاتنی مۆڵەتە مەترسیدارەکەی، راگرتنی سەرجەم هێرشە سەربازییەکانی بۆ ماوەی دوو هەفتە بۆ سەر ئێران راگەیاند.
درەنگانی ئەمشەو بەغدای پایتەخت ڕووبەڕووی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز و کەوتنەخوارەوەی درۆن لە ناوچە نیشتەجێبووەکان بووەتەوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی منداڵێک و تێکچوونی دۆخی ئەمنی گشتی لە زۆربەی گەڕەکەکاندا.
دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگەیاند، داوا لە ترەمپ کردووە بۆ دوو هەفتە مۆڵەتەکەی بۆ ئێران درێژ بکاتەوە، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "هێشتا بە تەواو لە ناوەڕۆکی پێشنیازەکە ئاگادار نیم؛ هاوکات لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆی گەرموگوڕ داین".