نەوەی نوێ: بەشداری کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان دەکەین؛ بڕیاری گەلی کورد لای تاکە حزبێک نییە
مەسعود بارزانی دەڵێت، پێداگرتنی هەندێک لایەنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە کاتێکدا هەندێکی تریان هەوڵی دواخستنی دیاریکردنی سەرۆک وەزیران دەدەن، جێی قبووڵکردن نییە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، بژاردەی سەربازی چارەسەری قەیرانی ئێران نییە، دەشڵێت، کورد نایەوێت ببێتە بەشێک لەم شەرە و "دژی ئەوەین خاکی ئێمە وەک بنکەیەک دژی دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت".
بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بڕی دوو هەزار دۆلار بۆ حاجییانی ئەمساڵ بە نرخی فەرمی کە ١٣٢ هەزار دینارە بگۆڕێتەوە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا داواکارییەکان وەردەگیرێن.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ سبەینێ بەشداریی کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەین و بریاری گەلی کورد لای تاکە حیزبێک نییە تا بەئارەزووی خۆی زەوتی بکات، بۆیە وەک بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانیی و ئەخلاقیی و پەرلەمانیی لە دانیشتنەکەدا بەشدار دەبین".
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، " سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنج شەممە، ٩ـی نیسانی ٢٠٢٦ و لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجام تێک شکێندراون و کەوتوون".
ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکەوانی مەدەنیدا کرایەوە و گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا و بەسرە دەستیانپێکردەوە، بڕیارە سبەینێ گەشتە ئاسمانییەکان لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش دەستپێبکەنەوە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ کەمال خەرازیی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئێران و راوێژکاری باڵای رێبەری باڵا بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
سەرباری راگەیاندنی ئاگربەستی ئێران لەگەڵ ئەمریکادا، شەوی رابردوو نزیکەی ١٠ هێرشکرایە سەر سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەفەرمی رۆژی شەممەی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرد.
ئەوانەی دەیانەوێت بە مەبەستی سەیران روو لە ناوچە شاخاوییەکان بکەن، پێویستە ئاگاداری شەپۆلێکی بارانبارین بن، کەشناسی رایگەیاند، سبەینێ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجاکاندا هەیە و پێشبینیدەکرێت بارانەکە بەشێوەی لێزمە باران بێت و هەورەبرووسکەشی لەگەڵ بێت.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو خشتەی مووچەی مانگی سێی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش، رۆژی یەکشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٧٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٣٦ هەزار دینارە.
یەکێتی مامۆستایانی كوردستان رایانگەیاند، ئێستا کە دۆخەکە باشە و ئاگربەست راگەیەندراوە داوای دەستپێکردنەوەی خوێندن دەکەن لەناو پۆلدا و بڕیاریشە، وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵاش كۆببنەوە و بڕیاری كۆتایی بەپێی دۆخەكە بدەن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی رایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ کچێکی تەمەن پێنج ساڵان کوژراوە، دایک و باوکی منداڵەکە وەک تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیرکراون.
دەزگای سەلامەتی فڕۆکەوانی ئەوروپا دەڵێت، قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا رۆژی ٢٤ـی نیسان درێژکردووەتەوە.
وهزارهتی دارایی حكومهتی ماوەبەسەرچوو رایگهیاند، ئهمڕۆ بڕی له ٩٥٧ ملیار و ١٢٢ ملیۆن دینار خرایه سهر ههژماری بانكی وهزارهتهكهیان بۆ دابهشكردنی مووچهی مانگی سێی مووچهخۆران و رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، چاوگێکیش وتی، هەرێم خۆی پارەکەی لەکاتی خۆیدا وەرنەگرتووە.
هەرچەندە ترەمپ ئاگربەستە دوو هەفتەیەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بە مەرجی کردنەوەی گەرووی هورمز واژۆکرد، بەڵام تائێستا گەرووەکە لەلایەن ئێرانەوە بە داخراوی ماوەتەوە و دوو مەرجی نوێیشی بۆ ئەو کەشتیانە داناوە کە رێگەیان دەدات بە گەرووەکە تێپەڕن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەواوی مووچەی مانگی سێ، خرایە سەر هەژماری بانکی دارایی هەرێم و هەر ئەمڕۆش لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
دوێنێ گەنجێک لە شاری هەولێر لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی کوژرا، کەسوکارەکەشی دەڵێن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
ماوەی دوو رۆژ ئومێد خۆشناو لە پارێزگاری هەولێر لابراو و پارتی رێگری لێکرد بچێتە پارێزگا بۆ دەوام، دواتر لەلایەن بارزانییەوە بەشێوەیەکى کاتى گەڕێنرایەوە، بەڵام چۆن لابرا و چۆن بەکاتى گەڕێنرایەوە؟
وادەى دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار نزیک دەبێتەوە و پەرلەمانتارێکى یەکێتى دەڵێت هیوادارن لە ٧٢ کاتژمێرى داهاتوودا و پێش دانیشتنى پەرلەمان لەگەڵ پارتى بگەنە رێککەوتن لەسەر کاندیدێک، ئەگەرنا بە دوو کاندید دەچنە کێبڕکێوە.
چاوگێک لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ئێن ئار تی راگەیاند، تەیف سامی فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی سێی هەرێمی دا.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، رۆژی هەینی کەشوهەوا بۆ گەشت و سەیران گونجاو دەبێت و دەشڵێت، لە ناوچەکانی سلێمانی، گەرمیان، کەرکوک، هەڵەبجە و باشووری هەولێر باران نابارێت و ئاسمان بە گشتی لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی درۆنی بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کوژرانی ئەفسەرێکی فەڕەنسی لەهەولێر راگەیاند.
هێرشەکەی ئێسرائیل بۆسەر لوبنان کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، سوپای پاسداران هەڕەشەی لە ئیسرائیل دەکات و نەتەوەیەکگرتووەکانیش سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات و سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش سبەینێی وەکو رۆژی ماتەمینی گشتی راگەیاند.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەمریکا تەنانەت پێش دەستپێکردنی دانوستاندنەکان، سێ خاڵی سەرەکیی رێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە، و دەشڵێت، "پێموایە لەم بارودۆخەدا بەردەوامیی ئاگربەست یان ئەنجامدانی دانوستان ژیرانە نیە".
هێڵی ئاسمانی عێراقی، وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی راگەیاند، کە لە چوارچێوەی پلانێکی قۆناغبەندی کە لە ١٠ـی نیسانەوە دەستپێدەکات.
لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پشووی فەرمی ٩ـی نیسانی دا، کە تایبەتە بە رۆژی رووخانی رژێمی پێشووی عێراق، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو رۆژە بەپێی یاسای پەرلەمانی کوردستان کراوە بە پشوو.
وتهبێژی كۆشكی سپی دەڵێت، ئێران پلانێكی ١٠ خاڵیی خستووهتهڕوو كه بۆ سهرۆكی ئهمریكا قبوڵكراو نییه و دهشڵێت، "شهممهی داهاتوو یهكهم خولی دانوستانی نێوان واشنتن و تاران دهستپێدهكات".
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بژاردەکانی بەردەم واشنتن تەنیا دوو بژاردەن؛ یان ئاگربەست یان بەردەوامیی جەنگ لە رێگەی ئیسرائیلەوە.