موچەی مانگی چوار کەی دەگات؟
بە پێی دواین زانیاری لەسەر موچەی مانگی چوار، بڕیارە لە ئەمڕۆوە ڕێکارەکانی ناردنی موچەی مانگی چوار بۆ هەرێم لە دارایی عێراق دەستپێبکات و شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەریش گەیشتنە بەغدا.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٢٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەهاکەی نزیکەی ١٠٠ دینار دابەزیوە
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و ٩٥ سەنت نزمبووەوە
زەنجەفیل بە ماددەیەکی زۆر بەسوود دادەنرێت بۆ تەندروستی، بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا گرنگەکانی تێدایە بەڵام زیادەڕۆی کردن لە خواردنی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رایگەیاند، هەوڵەکانی سری سورەیا ئۆندەر بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بۆ هەمیشە لە بیری گەلان دەمێنێتەوە.
وهزیری دهرهوهی ئێران رایگەیاند، وڵاتهكهی نایەوێت دهستبهرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت و وتیشی، ههموو وڵاتان مافیان ههیه خاوهنی بهرنامهی ئهتۆمی بن بۆ بواری ئاشتی.
رێبەری زیندانی کراوی کورد رایگەیاند، سرەی سورەییا ئۆندەر کۆشش و ماندووبوونێکی لەبیرنەکراوی هەبوو بۆ پێکەوە ژیان لە ئاشتیدا و سەرۆکی تورکیاش دەڵیت، سری سورەییا رۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر هەبوو.
دوای ئەوەی بەهۆی تۆمارکردنی حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە کۆیە کوشتارگەی شارەکە داخرا، بەرپرسی کوشتارگە دەڵێت، لە سبەینێوە کوشتارگەکەکەیان دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، حکومەت قبوڵی نەکردووە ئەم ساڵ ئاژەڵەکانی سنورەکانیان بە دەرمانی پێویست بڕشێنن.
سەرۆکی پارتی، سری سورەییا، بەشی زۆری ژیانی خۆی بۆ خەباتی سیاسی و ئاشتییانە تەرخان کرد و هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا جێگەی پێزانینێکی زۆرە.
وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوبازاڕی قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی هەشت ساڵانی شێلا و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا و دواتر شۆفێرەکە هەڵات.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەگەڕەکی شەهیدان و ئازادی و ئاوارەکانی قەزای کەلار دوو تۆمەتبار بەماتۆڕسکیل لەنێو شار دەسوڕانەوە و بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەیان دەکرد لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەرچەک و ماتورسکیلەکەیاندا گیرا.
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بە داخەوە مەرگ مەودای بەو دڵە پڕ هیوایەی سری سورەییا نەدا تا ئەو داهاتووە پرشنگدارەی پێکەوەژیان کە تەمەنێک لەپێناویدا خەباتی کردبوو، بە چاوی خۆی ببینێت.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ کۆچی دوای سری سورەییا رایگەیاند، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پڕۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا و رۆڵيکی کارا و لە بیرنەکراوی لە بەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کورد و تورک گێڕا.
وەزارەتی تەندروستی عێراق گۆڕانکارییەکی گرنگی لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمان لە دوای بەرهەمهێنانی چارەسەری شێرپەنجەی دەم و ددان دوپاتکردەوە و دەشڵێت، ئەو دەرمانەی لە ناوخۆدا بەرهەمدەهێنرێت هەمان کارایی تەکنیکی دەرمانی هاوردەکراوی هەیە و هەرزانترە.
میدیا ئەمریکییەکان رایانگەیاند، ئاژانسی هەواڵگریی ئەمەریکا سی ئای ئەی پلانی داڕشتووە ١٢٠٠ کەس لە هێزەکەی خۆی کەم بکاتەوە.
شارەزایەکی بواری ئابووری عێراق رایگەیاند، ئۆپێک پڵەس بڕیاری داوە لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە بڕی ٤١١ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکات و لە عێراقیش بەهۆی ئەو بڕیارەوە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ٤ ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەبێتەوە.
سری سورەییا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی بەغدا یەوم دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و سبەی ٩٥٠ ملیار دیناری مووچەی ئەو مانگە دەنێردرێت.
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند، هێشتا لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رۆژنامەنووس لە زینداندان، سەنتەری میترۆ هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی رۆژنامەنووسان ئازادانە کار بکەن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی له جوتیاران و تەنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.
دوای کۆبوونەوەکەی دوکان وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، لەچەند رۆژى داهاتوودا جارێکى دیکە پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زەویی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی پزیشکی و تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاکان، دەربڕی.
لە گوندێكی پێنجوێن هەورە بروسكە لە گەنجێكی دا و بەهۆی سووتانی بەشێك لە جەستەی، گیانی لەدەستدا.
راوێژكاری سهربازیی سهرۆكی ھهرێمی كوردستان رایگهیاند، كابینهی نۆی حكومهتی ھهرێمی كوردستان، ھهنگاوی زۆرباشی بۆ یهكخستنی ھێزی پێشمهرگه ناوه و له سهرهتاكانی كابینهی داهاتوودا كوردستان، دهبێته خاوهن یهك ھێزی پێشمهرگه.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە دەڵێت، دۆخی تەندروستی ئەو کەسەی تووشی تای خوێنبەربوون بوو، ٨٠٪ نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە و بەرەو چاکبوونەوە دەڕوات. وتیشی، پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداربن و خۆیان بپارێزن.
جێگرى سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، پێویستە ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین بکەینە هێڵی سووری کۆمەڵگاکەمان بۆ ئەوەى هیچ هێز و لایەنێک دەست بۆ بەرتەسککردنەوەی سنووری ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین نەبات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکێکی شاری هەولێر کچێکی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کوژرا. پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت کەوا کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
نرخ و کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ ناو شاری هەولێر دیاریکرا، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٢ بۆ ١٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە و نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە ٤٣ دینارە.