دەرچوانی ئەم بەشانە دادەمەزرێن
وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، هێشتا کۆبانێ پێویستییەکی زۆری بە هاوکاری مرۆی هەیە وتیشی، بەهۆی کەمی خۆراکەوە نرخی خۆراک بەرزبووەتەوە.
گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیران، وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش دەڵێت، هۆکارەکەی کێشەی هونەرییە و پەیوەندیی بە مەترسیی ئاساییشەوە نییە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، دەرچووانی دوو ساڵی بەشە پزیشکییەکان و تەندروستیی زانکۆکانی هەرێم کە خەڵکی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن, لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دادەمەزرێن.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و باسیان لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەڵمانیا کرد و پرسی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی دارایی هەرێم و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێ دەکات.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە كە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە چەمچەماڵ، کە هەڵیکوتابووە سەر ماڵی پوری و دوای ئازاردان و ئەشکەنجەدانێکی زۆر و بریندارکردنی، ئاڵتونەکانی دزیوە و هەڵهاتووە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمدەبێتەوە و سبەینێ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت.
بازرگانی عێراق دەڵێت، دەنگۆی دابەشکردنی هەر جۆرە کەرەستەیەکی خۆراکی تێکچوو یان ماوەبەسەرچوو لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراکدا رەتدەکەنەوە و ئەو کەرەستانەی دابین دەکرێن پشکنینی تاقیگەییان بۆ دەکرێت.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ١٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٢٦ هەزار دینارە.
وڵاتانی ئەوروپا لە دیپۆرتکردەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکانیان بەردەوامن و پەیامنێری ئێن ئاڕتی وتی، لە ئەڵمانیاوە نزیکەی ٤٠ گەنجی کوردیان دیپۆرتی بەغدا کردووەتەوە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ هاتووچۆی سلێمانی – بەشی مۆڵەت پێویستە پێشوەختە لە رۆژانی شەممە نۆرە (کۆد)ـیان وەرگرتبێت بە پێچەوانەوە مامەڵەکانیان بۆ ئەنجامنادرێت.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، حکومەتی کاتی دیمەشق و هەسەدە تەرم و زیندانیان ئاڵوگۆڕ کردووە و ئەنجوومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە کۆبانی، ٦٦ دەستگیرکراوی لە زیندانی ناوەندیی شارەکە ئازاد کرد.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە مانگی رەمەزان گەورەترین دەرفەتە بۆ نوێبوونەوەی خانەکان و دواخستنی نیشانەکانی پیربوون.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا رێگری دەکات کە ئێران بۆ دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی دەشڵێت، لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ ئێران بەردەوامە.
لە هەولێر گۆڕێکی بەکۆمەڵ و چەندین پارچە کەلوپەلی مێژوویی وەک پارهی کۆن و خڕخاڵ و ملوانکە لەگەڵ ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، لە رانیە باندێکی دزی کردنیان دەستگیرکردووە کە سێ کەسن و ماتۆرسکیلیان دزیوە و فرۆشتوویانەتەوە.
کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناوچەی بارزان بووە و زیاتر لە شەش ملم بارانباریوە.
قایمقامیەتی خانەقین بە فەرمی داوا لە پارێزگاری دیالە دەکات کە رێکارەکانی بە قەزاکردنی ناحیەی گوڵالە رابگرێت، ئەم داوایەش بەهۆی ئەوەیە کە ناوچەکە دەچێتە چوارچێوەی ماددەی ١٤٠، وە ئەم گۆڕانکارییە دەبێتە هۆی دابڕاندنی زەوییەکانی خانەقین و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
لەلایەن تیمەکانی کارەبای سلێمانییەوە لە ناو بازاڕی دارەسووتاوەکە کارەبای چەند دوکانێک بڕدرا و چەند شوێنێکی دیکەش ئاگادار کرانەوە.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، رۆژانە ٢٠٠ بۆ ٢١٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکرێت و دەشڵێت، لە پلانیاندا هەیە رێژەكەی بەرزتر بكەنەوە.
بەرپرسێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی دەڵێت، پۆستی سەرۆکی کۆمار پەیوەستە بەکوردەوە و پێویستی بە سازانی ناوخۆی هەیە، لە بارەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیشەوە وتی، هیچ گرفتێکیان نیە نەوەی نوێ بەشداری حکومەتی هەرێم بکات.
بڕیارەكەی وەزارەتی گەیاندنی عێراق بۆ زیادكردنی ٢٠٪ـی كرێی خزمەتگوزاری لەسەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەموو کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵ عێراق هەیە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.
سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سوریا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دۆخی ناوچەکە کرد.
فەرماندەی گشتی هەسەدە دەڵێت، رێککەوتنی کۆتایی مانگی یەک لە ئەم بارودۆخەی ئێستادا باشترین بژاردەی بەردەست بوو. دەشڵێت، ئەوان ئۆتۆنۆمیان دەوێت بەڵام ئەوەی حكومەتی سوریا قبوڵی دەكات تەنها حكومی خۆجێیی ناوچە كوردییەكانە.
هاتوچۆی سلێمانی داوا لەو شۆفێرانە دەكات كە بەرۆژوو دەبن، بەر لەكاتی رۆژوو شكاندن (بەربانگ) خۆیان بەدوور بگرن لە پەلەپەل كردن و تیژڕەوی لە شەقام و گۆڕەپانەكان و پابەندبن بە یاساو رێنماییەکانی هاتووچۆ.
زیاتر لە پێنج مانگە کەمئەندامانی سەنگەر تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و سکرتێری کۆمەڵەی کەمئەندامانیش دەڵێت، لە سایەی دەسەڵاتی بێ چاو و بێ گوێ، کەمئەندامانی سەنگەر خەریکە لە برسا دەمرن، داواش لە خێرخوازان دەکات بێن بەهانایانەوە.
دوای ئەوەی حكومەتی عیراق داوای ١١٧ ملیار قەرزی پارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییانی لە هەرێم كرد، بریکارێک دەڵێت، بڕیاردرا بۆ دانەوەی ئەو قەرزە، مانگانە پارە لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.
رووسیا و ئۆکرانیا پێیان نایە ساڵی پێنجەمی شەڕە خوێناوییەکەی نێوانیانەوە، جەنگێک کە لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم درێژمەوداترینی مێژووە، لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا دیموگرافیای سنووریی هەردوو وڵات گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، لەم راپۆرتەدا وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەوە دەخەینەڕوو.