زانیاری لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی سێ
لە عێراق دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، یاریدەدەرێکی مەسرور بارزانیش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو هەرێم تەواوی پابەندییەکانی پەیوەست بە مووچە جێبەجێ دەکات.
لە شاری دهۆک کرێکارێک بەهۆی شۆرتی کارەبا گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆکیش دەڵێت، دۆخی تەندروستی بریندارەکە ناجێگیرە.
هاتووچۆی هەولێر، بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشناسی، هۆشداری دەداتە شوفێران کە لە دوو رۆژی داهاتوودا بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما، هاتوچۆکردن لە ناو شار و دەرەوەی شار سەخت دەبێت.
قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشداری توند دەداتە خاوەنی نانەواخانەكانی شارەكە و دەڵێت، هەر نانەواخانەیەك نرخی نان گران بكات یان قەبارەی بچووك بكاتەوە سزا دەدرێت.
سهرۆكی حكومهتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، بهبێ هۆكار هێرش كرایه سهر هێزهكانی پێشهرگه و دەشڵێت، "نامانهوێت تێكهڵی هیچ شهڕێك ببین، ئێمه دهمانهوێت كوردستان پارێزراو بێت".
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەین کە رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی ئەگەری روودانی لێزمەبارینی چڕ و بەخوڕ و تەرزە لە هەندێک جێگە، هەروەها روودانی هەورەبروسکە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی باران لە چەندین شوێنی دیکە هەیە.
سهرۆكی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان دەڵێت، ههرێمی كوردستان تا ئێستا نهچووهته ناو جهنگهوه و ئهمه لهڕاستیدا شهڕێكی سهپێندراوی ئهمریكا و ئیسرائیلە بهسهر ئێراندا و ههرێم لهو ناوەندەدا هیچ بهرژهوهندییهكی لهو شهڕهدا نییە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداریی ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، وڵاتەکەی بە وردی چاودێری هەموو جموجۆڵێکی سەربازی لە ناوچەکەدا دەکات.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێدانی پێشینەی دووەم بە خاوەن مۆلیدەکان ئاساییە و زیادەی بڕەپارەی پێشینەی دووەم، بەهەدەر ناچێت.
حکومەتی عێراق دەڵێت، هێرشەکان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانیان بەردەوامە و دەشڵێت، لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەریان بێدەنگ نابن و بەپێی پێوەری نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامدەدەنەوە.
جارێکی تر هێرشکرایە سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە ئەنبار و چەندین چەکدار بوونە قوربانی و شەوی رابردووش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە کرانە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی.
ده سه ڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراقی بە رووی سەرجەم فڕۆکەکانی هاتوو و رۆشتوو و ترانزێت، بۆ ماوهی ٧٢ کاتژمێری دیکه درێژکردەوە.
کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە هەولێر زۆرترین رێژەی باران باریوە کە زیاتر لە ٤٠ ملیمە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، بەرپرسانی ئێران دانیان بەوەدا ناوە، بە هەڵە هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، دەشڵێت، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لەم جەنگەی ناوچەکە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەیانی ئەمڕۆ لەقەزای داقوق و لەبەردەم ماڵی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی بۆمبێک دانراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا بۆمبەکە بە پۆلیسێکی کوردا تەقیوەتەوە و شەهید بووە.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان، نمە باران و بارانی مام ناوەند سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە وە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە دەبارێت و سبەینێ لە نیوەڕۆوە رێژەی دابارین زیاد دەکات و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت لە هەندێک ناوچە، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە.
شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە، سوپای ئێرانیش دەڵێت، گورزەی ٨٠ـی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە ئاسمانی و دەریاییەکانی ئێران بەردەوامی دەبێت و بەشێکی زۆریان بۆردومان کردووە.
پریشکی هێرشەکانی شەڕەکە بۆ سەر هەرێم بەردەوامە و شەوی رابردوو هێرشێکی درۆنی کرایە سەر هەولێر و دوای تێکشکاندنی لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە، پاشماوەی درۆنە تێکشکێنراوەکە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە.
بە هاوتاکردنی مووچە و مینحەی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ عێراق گەیشتە کۆتا قۆناغەکانی و سەرۆکی کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی هەرێم دەڵێت، حکومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هاوتاکردنی مووچەکانیان.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٥٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٩ هەزار دینارە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٩ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی ئێران یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ دابەزینی نرخی نەوت.
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایان کرد، ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرقاڵی ئامادەکردنی بەڵگەنامەیەکی ١٥ خاڵییە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە گرژی و شەڕ لەگەڵ ئێران.
ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا بە دەستکراوە کردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەریان و بانگێشتکردنی باڵیۆزانی ئەمریکا و ئێران، تاوەکو نامەی ناڕەزایەتییان پێبدات.
پەروەردەی عێراق بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکانی سەرجەم پارێزگاکان بۆ ماوەی دوو رۆژ رابگرێت، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی کەشوهەواوە. دەشڵێت، پشووی رۆژانی شەممە نامێنێت، لەپێناو قەرەبووکردنەوە ئەو رۆژانەی پشووی ناچاری راگەیەندراوە، تا پڕۆگرامی خوێندن تەواو بکرێت.
پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە و گروپە چەکدارەکانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە جێگەی قبووڵکردن نییە".
ئەمشەو لە گەڕەكی قولەرەیسی شاری سلێمانی منداڵێكی ساوا دۆزرایەوە و چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانیش رایگەیاند، "منداڵە لای ئێمەیە و لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووە".
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان لە ئێران ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە و لە ئێشتادا دەیانەوێت بە هەرنرخێک بێت رێککەوتنمان لەگەڵدا بکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی بەمۆ لە دەربەندیخان روویدا و بەهۆیەوە ١٤ کەس بریندار بوون.
خوێندنی باڵا رایگەیاند، وا بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕیارێکی هاوبەش لەبارەی پرۆسەی خوێندن لەلایەن هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەوە بدرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوا لە هاوڵاتییانی پێنج پارێزگا دەکات بەهۆی بارانبارینی زۆر و ئەگەری دروستبوونی لافاو، ئاستی ئامادەکاری و هۆشیارییان لە ناوچە مەترسیدارەکاندا بە تەواوی و بە خێرایی بەرز بکەنەوە.