خۆڵبارین چڕتر دەبێتەوە؛ تاکەی بەردەوام دەبێت؟
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم راگەیاند، نوێژی بەکۆمەڵی هاوڵاتییان لە کاتی گەشت و سەیرانەکاندا لەبری نوێژی هەینی دروست نییە و بەتاڵە، هەرکەسێکیش لە دوای نوێژی بەیانی لە شار دەربچێت نوێژی هەینی لەسەر واجب دەبێت و بۆ ئەوەی نوێژەکانتان نەفەوتێت یان دوای نوێژ گەشت بکەن یان بیخەنە رۆژێکی ترەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی وەفدێکی دیبلۆماسی و تەکنیکی و پسپۆڕ بەرەو مەسقەت بەڕێدەكەوێت، بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.
بڕیارە ئەمڕۆ سەدان هەزار کەس لە مەراسیمی پرسەی پاپا فرانسیس لە شەقامی سانت پیتەر بەشداری بکەن، لەنێویاندا سەرکردەکانی جیهان و بەرپرسانی کاسۆلیکی لە سەرانسەری جیهاندا بەشدارن.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بە نوسراوێک دەڵێت، نابێت کۆی مووچە و دەرماڵەکان لە ٢٠٠٪ تێپەڕ بکات.
فڕۆکەیەک لە نزیک شارۆچکەیەکی بەناوبانگی کەنار دەریا لە تایلەند کەوتە ناو دەریاوە و بەهۆیەوە پێنج کەس لەناو فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستدا.
پەیوەندییەکانی نێوان هندستان و پاکستان ئاڵۆزییەکانی زیاتر بووە و لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوچەی کشمیری هندستان ٢٦ کەس کوژران و هندستانیش پاکستان تۆمەتبار دەکات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت لەگەڵ بوونی نمە بەران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. وتیشی، پلەکانی گەرما دادەبەزن و مەودانی بینین کەمدەبێتەوە.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ١٧ دۆلار نزمبووەوە و بەراورد بە دوێنێ.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار ٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و٨٢ سەنت بەرزبووەوە.
هەندێک کەس بە تایبەت لە بەیانیاندا تووشی سەرئێشەی توند دەبن، چەندین هۆکاری جیاواز هەیە بۆ دروستبوونی سەرئێشە یەکێک لەوانە هاتنی ددانی ژیرییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو دانوستانە ئەتۆمییەکان لە سوڵتانییەتی عومان بەڕێوەدەچێت و یەکەم کۆبوونەوەی تیمە تەکنیکییەکان لەخۆدەگرێت.
وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە عێراق جێبەجێدەکرێت و لە پلانیاندایە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە رێگای هێڵی ئاسنەوە ببەسترێنەوە.
جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، جەخت لەسەر گرنگی سووتەمەنی بەردینی دەکاتەوە وەک سەرچاوەیەکی گرنگی وزە و پیشەسازی و وتیشی، لە ساڵانی داهاتووشدا وەک سەرچاوەیەکی گرنگ دەمێنێتەوە.
سەرۆک وەزیرانـی عێراق، پێشوازی لە یاریزانان و کارگێڕی یانەی وەرزشی دهۆک، براوەی خولی پاڵەوانانی یانەکانی کەنداو بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی گفتوگۆیەکی زۆر جددی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدات و کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە رۆژی شەممە، ٢٠٢٥/٤/٢٦ کاتژمێر ٨:٠٠ ی بەیانی تاکو رۆژی یەکشەممە، ٢٠٢٥/٤/٢٧ کاتژمێر ٨:٠٠ ـی بەیانی رێگای دەروازەی سۆران دادەخرێت.
لە بەریتانیا، ژنێک بەناوی لوسی دووگیان بووە، لەوکاتەی تەمەنی منداڵەکەی گەیشتووەتە ١٢ هەفتە، سەردانی نەخۆشخانەی کردووە بۆ پشکنینی ئاسایی منداڵەکەی، لەوێ دکتۆرەکان پێیان وتووە تەندروستی منداڵەکەی زۆر باشە، بەڵام خۆی تووشی شێرپەنجەی هێلکەدان بووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە، وەک شایستەیەکی دیموکراسی کە رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراقە و پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەت دەکات بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی خزمەت و پەرەپێدان.
نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، مامۆستایانی گرێبەست حەوت مانگە مووچە کانیان لەکاتی خۆیدا وەرنەگرتووە و هاوکات، نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیران هەیە کە دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەکانیان دابەش دەکرێت.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی سێ ساڵ پێش ئێستا تاوانێکی کوشتن لە شاری هەولێر ئەنجام درا تۆمەتبار بە چەک کەسێکی کوشتووە و هەڵات بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، لە نوێكردنەوەی پاسپۆرتی ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، بەهیچ جۆرێك كار بە صورە قەیدی ئەلیكترۆنی ناكرێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ٢٦ حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و لەو ٢٦ کەسەشدا چوارکەسیان گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، مەرجەکانی وەزارەتەکەی بۆ هاوردەکردنی گۆشت راگەیاند و وتیشی، ئەمە هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی بەرهەمی ناوخۆیی.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنمایی کرد کە کۆمەڵەی پزیشکی عێراقی لە بەریتانیا و ئەوروپا کەرەستەی پێویست بۆ نەشتەرگەری لە عێراق دابین بکەن.
گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان گەشتوونەتە لوتکە و هەردوو وڵات هاوڵاتی وڵاتی بەرامبەر دەردەکەن.
وەزیری کارەبای عێراق، گەیشتنی زیاتر لە ١٢٦ هەزار پانێڵی وزەی خۆری لە چوارچێوەی پڕۆژەی خۆری بەسڕە راگەیاند.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و وەزیرى دەرەوەی فەڕەنسا، لە هەولێر کۆبوونەوە و بارودۆخی نوێی سوریا و رۆڵی فەڕەنسایان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەبەرامبەر نەبوونی پسپۆڕی بواری کاری نەشتەرگەری جوانکاری و نەبوونی رێگەپێدانی کارکردنی لە نەخۆشخانەی سەفین لە سلێمانی، وەزارەتی تەندروستی رێککاری توندی یاسایی گرتەبەر.
مەڵبەندی چواری رانیەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەداخەوە ئەمڕۆ بەبێ بڕیاری دادگا و بێ هیچ ئاگادارییەکی شەخسی و حیزبی ئەندامی کارا و دڵسۆزمان کاك "شۆڕش غفور" کارگێڕی مەڵبەندی چواری رانیە، لەلایەن هێزێکی ئۆپراسیۆنی سلێمانی دەچنە سەر ماڵیان و دەستگیر دەکرێت".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، تا رۆژی ٢٩ ی ئەم مانگە دەبێت گەشتیارانی سعودیە بگەڕێنەوە، بە پێچەوانەوە بڕی ٣٥ ملیۆن دینار غەرامە دەكرێن.