هاتووچۆی هەرێم بڕیاری نوێی لەسەر ماتۆرسکیلەکان دەرکرد
سەرۆک وەزیرانی عێراق لهمیانی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ شاندێکی ژووری بازرگانی ئەمریکا رایگهیاند، عێراق رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، لەهەمان کاتیشدا غاز هاوردە دهكات بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، دهشڵێت، پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان کورتترین رێڕەوی ئابووری دەبێت کە ئاسیا بە ئەوروپا دەبەستێتەوە، هەروەها کەمترین تێچووی گواستنەوەی کەلوپەل دەبێت.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان رایگەیاند، لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا و عێراق تاوتوێی هەلی وەبەرهێنانیان کرد کە لە وڵاتدا لە سەرانسەری سێکتەرە جیاوازەکاندا بەردەستن.
سهرۆكی ئهمریكا، فهرمانی دهركردنی زیاتر له ٩٠٠ ههزار كۆچبهری دهركردووه كه له ساڵی ٢٠٢٣ـەوە به بهكارهێنانی ئهپی CBP One، كه له سهردهمی ئیدارهی جۆ بایدن سهرۆكی پێشوی ئهمریكا چونهته ئهمریكاوه.
چین وەڵامی باجەکانی ئەمریکا دەداتەوە بە دانانی ٪٨٤ی باجی زیادە لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند، وەزارەت پابەندی خۆی بە دامەزراندنی کامێراکان لە هەموو کوردستان کردەوە و پرۆسەکە لە شار و شارۆچکەکان بەردەوامە و دەشڵێت، بەڕێوەبەرانی هاتووچۆی پارێزگا و ئیدارەکان راسپێردران کە دەست بگرن بەسەر هەر ماتۆرسکیلێک کە دەستکاری دەنگی کردووە و خەڵک هەراسان دەکات. .
سەرۆک کۆماری تورکیا، پێشوازی لە شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دەکات و لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان و پرۆسەی ئاشتی گفتوگۆ دەکەن.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، خاوەن مۆڵەتی خانووبەرە، گەشتیاری و ئیقامەی خوێندکاران پێویستیان بە حیجزکردنی پێشوەختەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نییە.
لە ئاکرێ دوو کارمەندی کارەبا لە کاتی کارکردندا کارەبا دەیانگرێت و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی پارتی رایگەیاند، داوا لە یەكێتی و پارتی دەكەم پەلەبكەن لە پێكهێنانی حكومەت و ئەوانەی ئێستا كاربەدەستن لە بەغداد بە هەموو توانایانەوە هەوڵبدەن عێراق تێكەڵاوی شەڕی ناوچەكە نەبێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، خستنەبازاڕی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ هاوردەکردنی گۆشتی راگەیاند، ئەمەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی نرخەکانە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا رۆژانە دوو ملیار دۆلار لە باجەکان وەردەگرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لێدوانی لەسەر راگەیاندنی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دا و ئامادەیی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا راگەیاند.
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەڵێت، دوای ١٢ـی ئەم مانگە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.
شاندی باڵای ئەمریکا و رووسیا بۆ دووەمجار لە تورکیا کۆدەبنەوە و رووسیاش دەڵێت، کۆبوونەوەکە لە ئاستی وەزارەتی دەرەوە دەبێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگیدا بە دیاریکردنی رۆژی ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، پارتی، تەواوی دادوەرانی هەولێر و ئەنجومەنی دادوەری بە ئەندامانی دادگای تێهەڵچونەوەشەوە ناچار کردووە سەردانی گۆڕی بارزانی بکەن.
كەشناسی رایگەیاند، ئەگەری تاوەبارانی بەخووڕ و هەورە بروسكە لە چەند ناوچەیەكی هەرێم هەیە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هاوردەکردنی ٣٧ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ ناوخۆی عێراق قەدەغەدەکات.
شەڕە ئابوورییەکەی نێوان ئەمریکا و چین قوڵتر بووەتەوە و ئەمریکا بڕیاریدا سەپاندنی باج بەسەر کەلوپەلی چینیدا بۆ لە ٪١٠٤ بەرزبکاتەوە و میدیا جیاهانییەکانیش دەڵێن، بڕیارەکانی ترەمپ ئەمڕۆ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی کاربەڕێکەر نرخی کارەبای پڕۆژەی رووناکی دیاری بکات، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی نزیکەی حەوت مانگە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە و بەهۆیەوە نرخی کارەبای چەندین هێندە زیاد کردووە.
سەرۆکی ئەندەنوسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بەشێوەیەکی کاتی پێشوازی لەو فەڵەستینیانە بکات کە بەهۆی شەڕی غەززە زیانیان بەرکەوتووە.
٢٢ ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لەناو بەغدادی پایتەخت رووخانی رژێمی بەعس راگەیەندرا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییان بەسەرداهات و نزمبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی پێنج دۆلار دابەزی.
لە توێژینەوەیەکدا ئاماژە بەوەکراوە کە قەڵەوی پەیوەندی بە ١٦ حاڵەتی تەندروستی باوەوە هەیە.
سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی چوارشەممە رێکەوتنێک لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی ئەمریکا واژۆ دەکرێت بۆ رێکخستنی کەرتی تایبەت و وتیشی، حکومەت رێکخستنی کەرتی تایبەتی لە بەرنامەکەیدا جێگیرکردووە.
سوپای عێراق، لە گوندی شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان دەستی بەسەر چەند تراکتۆرێکدا گرتووە.
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئێران هەنگاو دەنێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و وتوێژی راستەوخۆی نێوان هەردوولاش رۆژی شەممە ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، پلانی هەیە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆنم زەوی بیابانی بکات بە سەوزای بۆ ساڵی ٢٠٢٥، پەردەشی لەسەر پلانی دابەشکردنی پارچە زەوییە تەیارەکان بە پێداویستی کشتوکاڵی بەسەر ئەندازیارانی کشتوکاڵ و دەرچووانی پەیمانگای کشتوکاڵی و پزیشکی ڤێتێرنەری لادا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم رایەگەیاند، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان توانییان لەچالاکییەکی سەرکەتوودا دەستبەسەر بڕی ٣٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دا بگرن.