کەشناسی: پێشبینی بارانبارین دەکرێت
مەکتەبی سیاسی پارتی هەفتەی داهاتوو کۆدەبێتەوە و پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و عێراق تاوتوێ دەکرێت.
كەشناسیی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای یەکەم رۆژی ساڵی نوێ دەڵێت، چاوەڕێدەكرێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت.
لەکاتی ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵدا لە شارۆچکەیەکی سویسرا تەقینەوەیەک روویدا و رۆژنامەیەکی سویسریش دەڵێت، نزیکەی ٤٠ گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی تێکچونی کەشوهەوا و بارینی بەفرێکی زۆر، هاتووچۆی گەشتیاران لەدەروازەی نێودەوڵەتی زێت لەنێوان هەرێم و تورکیا بۆ کاتێکی نادیار راگیرا.
کۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەوانی هۆشداریدەدات لە دابەزینی ئازادی كاری رۆژنامەوانی لە عێراق بۆ ئاستێکی مەترسیدار لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥ـدا و دەڵێت، زۆرترین پێشێلکاری لە بەغدا و دواتر لە سلێمانی تۆمارکراوە.
بەڕیوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، سەرەی ئەلکترۆنی پاسپۆرت کارا کراوە و دەتوانن سەرە بگرن لە رێی ئەو Qr کۆدەی دانراوە و نرخی تێچووی پاسپۆرت ٩٢ هەزار دینارە ، گەر سەرەی ئەلکترۆنی (حجز الكتروني) ھەبێت .
بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت، لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە کارتی وەرگرتنی سووتەمەنی (کارتی زیرەک) بۆ هاوڵاتیان درووستدەکرێت، کە نەوت و غاز و بەنزینی پێوەردەگیرێت.
لەگەڵ یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا لە عێراق دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی خانەنشینان و بانکی رافیدەین داوا لە خانەنشینان دەکات مووچەکانیان وەربگرن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە گەلی عێراق کرد و دەڵێت، پابەند دەبێت بە خزمەتکردنی گەلەکەیانەوە.
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق، بەبۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێکی هۆشداری ئاراستەی گەندەڵکارانی عێراق کرد و دەڵێت، کاتی ئێوە کۆتایی هات و ئێستا کاتی عێراق و عێراقییەکانە، هاوکات بەڵێنی عێراقێکی جیاوازیدا لە ساڵی نوێدا.
شۆربای نۆک یەکێکە لە شۆربا زستانییە بەناوبانگەکانی وڵاتانی عەرەبی، جگە لەوەی کە جەستە گەرمدەکاتەوە سەرچاوەیەکی باشە بۆ وزە و پرۆتین و ریشاڵ، چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٣٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٧٢ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پزیشکانی دانەمەزراوی دەرچووی دەرەوەی وڵات کە ژمارەیان ٥٣ پزیشکە، "کەمپینی ٥٣ و لۆگۆیەکی فەرمی خۆی دەناسێنێت و بە چالاکیی نوێ بەردەوام دەبێ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان دەڵێت، سبەی بەبۆنەی سەری ساڵەوە ژینگەپارێزانی ناوچەکەیان پشوو وەردەگرن.
لە هەولێر گۆشتفرۆشێک ئاژەڵی رێوی سەربڕیوە، بە هاوڵاتییانی فرۆشتووە، لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامییەت شوێنەکەی داخرا.
هاتوچۆی کۆیە دەڵێت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کۆیە بۆ دوکان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان وانە لە ناتەبایی و ناکۆکییەکانی ساڵانی رابردوو وەربگرن و لە ساڵی نوێدا کاربکەن بۆ تێبپەڕاندی چەقبەستوویی و رێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد".
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری هەڵاوسانی لەسەر هەردوو ئاستی مانگانە و ساڵانە بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکە، هەڵاوسان لەسەر ئاستی ساڵانە لە عێراق کەمیکردووە.
سەرجەم رێگاکانی پارێزگای هەولێر بەستوویانە و داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت تا بۆیان دەکرێت نەچنە دەرەوە، داوایش لە سەرجەم گەشتیاران دەکات، یارمەتی تیمەکان بدەن بۆ خاوێنکردنەوە و راماڵینی بەفر لە رێگاکان.
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی هەرێم دەڵێت، بەهۆی بارانی ئەم دواییانەوە، بەنداوی دەربەندیخان ئاستی ئاوەکەی چوار مەتر و نیو زیادیکردووە و بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکانیش دەڵێت، تەنها لەم مانگەدا ئاستی ئاوی بەنداوەکە سێ مەتر و نیو زیادیکردووە.
لە عێراق هەفتەی داهاتوو رۆژێك كراوەتە پشوو، ئەو پشووەش بەبۆنەی دامەزراندنی سوپای عێراقە، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بەمەبەست رێگری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەکرێت و دەشڵێت، ئومێدەوارین کابینەی نوێی فیدراڵیش، لە ئاییندەیەکی نزیکدا، لەسەر بنەما و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان پێک بهێنرێت.
هاتووچۆی ناو شاری سلێمانی ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی بەشێکی شەقامی سالم، ئەویش بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ و دەیانەوێت لە شەقامەکە لە جیاتی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل، هاوڵاتیان بە پێ هاتۆوچۆی پێدابکەن.
پەرلەمانی عێراق مەرجەکانی خۆپاڵاوتنی بۆ بوون بە سەرۆک کۆماری عێراقی بڵاوکردەوە و پشتبەست بە مادەکانی دوو و سێ لە یاسای ژمارە هەشتی ساڵی ٢٠١٢.
تەندروستی سلێمانی ئاماری نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە و کۆی گشتی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامدراون بریتی بووە لە سێ هەزار و ٥٨٧. دەشڵێت، لەماوەی ئەم ساڵەدا ٨٩ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت، بۆ پشووەكانی سەری ساڵ چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار دەكەین بۆ هەرێمی كوردستان. دەشڵێت، زۆرینەی گەشتیارەكانیش لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێنە هەرێمی كوردستان.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، ماوەی سێ رۆژە دەستی کردووەتەوە بە دابەزین و بەجارێک زیاتر لە ٢٠٠ دۆلار لە ئۆنسەیەک دابەزی.
كەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین دەستپێدەكات و پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێننەوە.
دەستەی خانەنشینیی عێراق دەڵێت، تەواوی رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی خانەشینان کۆتایی هاتووە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام دەست بە دابەشکردنی مووچەكانیان دەکرێت.