راگەیەندراوێك لە دادگای فیدراڵی لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
وەزارەتی نەوتی عێراق یەكەم بیر بەمەبەستی دۆزینەوەی نەوت و غاز لە سنوری كفری هەڵدەكەنێت و وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێت، وەزارەت بە واژۆی ئەم گرێبەستە، دەستیكرد بە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بۆ هەڵكەندنی ١٥ بیر بەمەبەستی دۆزینەوەی نەوت.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دەڵێت، ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێم داوایەکی یاساییان سەبارەت بە بەردەوامیی پێدانی مووچەکانیان تۆمارکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا فەرمانسالارییەکیان بۆ دەردەکرێت.
خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەم ـ خولی دووەم، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ بڵاوکرایەوە کە یەکەم تاقیکردنەوە لە رۆژی دووشەممە ١٦ـی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، دوایی رێکەوتی ٦ـی حوزەیرانی ئەمساڵ کامێراکان لەسەر دوو شەقامی سەرەکیی شارەکە، سەرپێچی تۆماردەکەن.
دوای ناڕەزایی جوتیارانی مەخمور و دیبەگە و دەوروبەری لەبارەی داخستنی سایلۆی مەخموور و وەرنەگرتنی بەرهەمەکانیان، لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ، سایلۆی مەخموور دەکرێتەوە و بەرهەمی جوتیارانیش وەردەگیرێت، هاوکات گرفتی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان چارەسەر دەکرێت.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەنەوە .
نرخی دۆلار ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٤١ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر دەڵێت، ناوی منداڵی تازە لەدایکبوو و ئەوانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە ناخرێتە ناو پسووڵەی ئەلیكترۆنی خۆراک.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە
دەستەی خانەنشینی لە عێراق بڵاویکردەوە، رێککارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان تەواوکراون.
ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، دروستكردنی قەیرانی دابینکردنی بوودجەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەم کاتە کە نزیک دەبینەوە لە هەڵبژاردنەکان، بڕیارێکی پلان داڕێژراوی سیاسییە و بە پێچەوانەی دەستوورە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا وتی، ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا دەکەن کە ترەمپ سەپاندوویەتی بەسەریاندا و بڕیارە لە شەشی مانگەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، خەڵکی هەرێم کێشەی کەرامەتی نییە و کێشەى مووچەى هەیە، ئەوەى کێشەى کەرامەتی هەبێت پارتی و یەکێتى دوو بنەماڵەکەن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.
تاقیکردنەوە گشتییەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستیانپێکرد و رۆژانی جەژن تاقیکردنەوەکان دوادەخرێن.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
لە ئەرجەنتین کرێکارانی بیناسازی کەلەسەرێکی سەیر و درێژی مرۆڤی کۆنیان دۆزیەوە ئەمەش شارەزایانیان سەرسام کردووە.
ئەو منداڵەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هەولێر و نزیک ماڵی خۆیان سەگ پەلاماریدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەش شاخەوان لە چیای سورێن گیریان خواردووە، داوای بەهاناوە چوون دەکەن و تا ئێستا رزگار نەکراون.
تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٢ ساڵ دوای نزیکەی ١٠ رۆژ لە ماڵەکەیدا لە کۆمەڵگای نەسر دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر دەڵێت، ناوی منداڵی نوێ و ئەوانەی زەواجیان کردووە ناخرێنە ناو سیستمی ئەلیكترۆنی تا كۆتایی پڕۆسەكە و دواتر سیستمەكە بۆ ئەوانیش دەكرێتەوە و وتیشی، ئەوەی كارتی نیشتمانی نەبێت ناتوانێت خۆی داخڵ بكات.
لە نزیك پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە هەولێر بە هۆكارێكی نادیار کەسێک تەقە لە ژنێک دەکات و بە پێی وتەی شایەت حاڵەکانیش، دەستبەجێ ژنەکە گیانی لەدەستداوە و هەشت بۆ ١٠ فیشەک بە جەستەیەوە بووە.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە داوا لە حاجیان دەكات كە لە رۆژی عەرەفەدا لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی تا كاتژمێر ٤ـی پاشنیوەڕۆ لە کەمپەکاندا بمێننەوە و روو لە چیای عەرەفە و مزگەوتی نمرە نەكەن بۆ ئەوەی خۆیان لە تیشكی خۆر و پلەی گەرمی بپارێزن.
به هۆی گۆڕانی شێوازی ژیانی ئهم سهردهمه و کهم بوونهوهی جوڵه و دانیشتن بۆ ماوهیهکی دوور و درێژ ڕۆژانه له شوێنی کار و ماڵهوه، وهرزش کردن یهکێکه له ههنگاوه سهرهکی و گرنگی پاراستنی تهندروستی و چارهسهری ههموو نهخۆشیهکان.
بەهۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی سبەینێ بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.
ئەمڕۆ ٣١ـی ئایار، رۆژی جیهانی وازهێنان لەجگەرەکێشانە و بەو هۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر چەند رێگایەکی بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان بڵاوکردەوە.
بزوتنەوەی حەماس رەزامەندی لەسەر پێشنیارەکەی نوێنەری ئەمریكای دایەوە و دەڵێت، ئامادەن بارمتەكان ئازاد بكەن.
وهزارهتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، ههموو ئامادهكارییهك بۆ وهرگرتنی گهنمی جووتیاران كراوه و لە ١٠ـی مانگی داهاتووەوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی کردەوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان عێراق و هەرێم لە رێگەی هەنگاوەکانەوە بە پێی دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی و گرنگی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز.
لە سبەینێوە بڕیارە ئەپی واتسئەپ لە ژمارەیەک لەو مۆبایلانەی بە سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کاردەکەن ماڵئاوایی بکات.