شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەدان
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی بۆ یەکەمجار پێشوازی لەشاندی دەم پارتی کرد و لای خۆشیەوە پێش کۆبوونەوەکە ئەردۆغان رایگەیاندووە، لەگەڵ دەمپارتی پلان بۆ پڕۆسەی ئاشتی دادەڕێژن.
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کارکردن و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر خەڵک دەنگ نەدات پارتی و یەکێتی مووچە نادەن، باج زیاد دەکەن، کارەبا گران دەکەن. هاوکات داواشی لە هاوڵاتییان کرد کارتی بایۆمێتری دەربهێنن و دەنگبدەن بە نەوەی نوێ.
بانکی ناوەندی عێراق، ژمارەیەك هەمواری بۆ رێکارەکانی دەستپێشخەریی وزەی نوێبوەوە راگەیاند، کە تێیدا قەرز تا ٣٠٠ ملیۆن دینار دیاریكراوە و ماوەی دانەوەشی حەوت ساڵ دەبێت، هەروەها سوودی پێشینەکانی کەمکردووەتەوە.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، پارتی و یەکێتی هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە و لەسەر زۆربەی پۆستەکانیش رێککەوتوون. وتیشی، هەوڵدەدەن کەمترین ئاڵەنگاری رووبەرووی کابینەی نوێی حکومەت ببێتەوە.
چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەدوای پشووەکانی جەژنەوە حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار کردووە و ئەمڕۆی وەک کۆتا وادە دیاریکردووە بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی.
پەرلەمانتارێکی یەکێتی راپۆرێکی ئێن ئار تی بلۆک دەکات و دەبێتە هۆی سڕینەوەی کە لەسەر پرۆژەی ڤێلاکانی مەسرور بارزانی کرابوو.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم دەڵێت، بۆ فەریزەی حەجی ئهمساڵ بڕی حەوت ملیۆن دینار بۆ فڕۆكه و پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزاریش بۆ رێگەی وشكانی دیاریكراوه.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ناحەیەی مەیدانی سەر بە گەرمیان شوانکارێک بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ئامادەن لە مانگی شەشی ئەمسڵدا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن، وتیشی، وڵاتەکەی یەکێکە لەو وڵاتانەی پشتگیری دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکات.
ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی و ئەردۆغان بۆ یەکەمجار کۆ دەبنەوە و پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ دەکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ هەینی ١١ـی نیسان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە جێگیری دەمێننەوە.
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێران بڕیار دەدات کە ئایا ناردنی فڕۆکەی بۆمب هاوێژەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ دوورگەی دیێگۆ گارسیا، هەڕەشەن لەسەر تاران یاخود نا، جەختیشیکردووەتەوە هەرگیز ئێران نابێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی.
بەهۆی گۆڕینی وەرز و ئەو تەنانەی لەگەڵ گەشەكردنی گژوگیادا دەردەچێت،لە بەهاراندا هەستیاری لە قورگ و لوت و گوێی هەندێك كەسدا دروست دەبێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ١٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بە شیوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرزبووە بۆ ٦٥ دۆلار و بەراورد بە ئەمڕۆ نزیکەی ٤ دۆلار نرخەکەی بەرزبووەوە.
رۆبۆتێک بە ناوی "فلین" بە سەرکەوتوویی مەرجەکانی وەرگرتنی بۆ کۆلێژی هونەرە دیجیتاڵییەکان تێپەڕاند و بووە یەکەم رۆبۆت کە بە فەرمی وەک خوێندکاری زانکۆ لە ڤیەنا تۆمار بکرێت.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی كار لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت دەكات و هاوکات كار بۆ وەبەرهێنان لە زیاتر لە ٧٠٪ـی غازی سووتاو دەكات.
بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی کاربەرێکەی هەرێم ١٦ی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی چوارشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمییە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا هۆشداری دەداتە سەرجەم وڵاتان و رایگەیاند، لە هیچ وڵات و لایەنێک قبووڵ ناکەن پشتیوانیی حوسییەکانی یەمەن بکات. دەشڵێت، لە لێدانی پێگەی ئەو گروپانە بەردەوام دەبن.
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، باجەکانی واشنتن هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابووریی عێراق نابێت.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بە شیوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شیوەیەکی بەرجاو بەرزبووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرزبووە بۆ ٦٥ دۆلار و بەراورد بە ئەمڕۆ ٦ دۆلار نرخەکەی بەرزبووەوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە، بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ باجی گومرگی لەسەر ٧٥ وڵات هەڵدەگرێت.
وهزارهتی گهنجینهی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا سزای بهسهر پێنج دامهزراوهی ئێرانیدا سهپاند دهڵێت، ئهو لایهنهنانه پشتیوانی لە بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی دەیەوێت لە رێی پڕۆژەیەکەوە بانگی سەرجەم مزگەوتەکانی شاری سلێمانی یەکبخات.
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ رایگەیاند، دەستگیركردنی چالاكوانی قەزای پێنجوێن، كە نیازیان بوو گردبوونەوەیەك رێكبخەن، پێچەوانەی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانە و داوا دەكەن دەستبەجێ ئازاد بكرێت و راوەدوونانی چالاكوانان رابگرن.
پارتەکانی ئەڵمانیا تێکڕا لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان رێککەوتن و پۆستە باڵاکانی حکومەتەکەیان یەکلاکردەوە.
حکومەتی عێراق لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکا دوو یاداشتی لێكتێگەیشتنیان لەسەر بەرهەمهێنانى کارەبا واژۆ کرد.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزیکردن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لهمیانی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ شاندێکی ژووری بازرگانی ئەمریکا رایگهیاند، بەهاى وەبەرهێنانمان گەیشتووەتە ٨٨ ملیار دۆلار و لە وڵاتانى ١٠ یەکەمین بۆ بوەرهێنانى غاز و لەسەر ئاستى جیهان زۆرترین کبریتمان هەیە و خاوەنى دووەم گەورەترین فۆسفاتى جیهانین.