بەهەوڵی پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ کێشەی دوو گەنجە کوردەکەی لە مالیزیا گیریانخواردبوو چارەسەرکرا
ئهنجومهنی زێڕی جیهانی رایگهیاند، یهدهگی زێڕی عێراق ١٠٠ كیلۆ زیادی كردووه و گەیشتووەتە ١٦٢ تەن.
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی قەرز دەداتە جوتیاران بۆ کڕینی سیستمی وزەی خۆر و بەکارهێنانی لە سیستمی ئاودێریدا.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا، رێگایەکی سەرەکی بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت.
دوای ئەوەی دووگەنجی کورد لە مالیزیا گیریان خواردبوو، لەماوەکانی رابردوودا داوای بەهانەوەچوونیان لەبەرپرسانی عێراق و هەرێم کرد، ئەمرۆ پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەهەوڵی ئەوان کێشەکەیان چارەسەر کراوە.
كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە خەلیفان باریوە کە بڕەکەی ١٥ ملم بووە.
بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لەپزیشکانی نارازی لە هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە، پزیشکانی هەولێر لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی گردبوونەوە و پەیامێکیان ئاراستەی حکومەتی کاربەڕێکەر کرد و رایانگەیاند، داوکارییەکانیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشتگوێ خراون، هاوکات داوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی دەکەن.
نرخی ئەمپێڕی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی بۆ مانگی چوار دیاریکرا و نرخی هەر ئەمپێڕێک بۆ مانگی چوار لەنێوان ٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ٧ هەزار و ٥٠٠ هەزار دینار دەبێت.
بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی تووندی خۆڵبارین لە سنووری پاريزگای هەولێر ٢٠ کەس دۆخی تەندروستییان تێکچووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر روویان لە نەخۆشخانە کردووە.
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەهاکەی زیاتر لە ٢٥٠ دینار دابەزیوە.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ئەمڕۆ کۆتایی دێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە. کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ کاریگەریی خۆڵبارین لاواز دەبێت و سبەینیش لەھەندێک ناوچەی ھەرێم تاوە باران و ھەورە بروسکە دەبێت.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەوڵدەدەین لەم هەفتەیەدا دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی رێکبخەین. ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ گەشیتن بە رێككەوتن".
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە کێشەی تەندروستی بۆ سەدان کەس درووستکردووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و نرخی یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٦١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٤ دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ٣ دۆلار بەرزبووەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی، جەختی لە پێویستی پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا کردەوە.
وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی عێراق بۆ حاجیانی حەج وتی، رێگای کاروانی حەج بە تەواوی پارێزراو دەبێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم، کەرەستە و کامێرای چاودێری.
رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، یادی ١٥ ساڵەی رفاندن و تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانی، بەرز راگرت بە ئەنجامدانی چالاکی و گردبوونەوە لە شارەکانی، لەندەن لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی کاربەڕێکەر.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەهۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەوە، نزیکەی ١٠ هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵیش رایگەیاند، لە چەمچەماڵ بەهۆی خۆڵبارینەوە ٤٠ هاوڵاتی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و چارەسەر و چاودێریی پێوستیان بۆ کراوە.
سهرۆكی لیژنهی تهندروستی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیاریانداوە فرۆشتن و کێشانی جگەرەی ئەلکترۆنی به تهواوهتی قەدەغە بکەن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە شاری هەولیر بەهۆی خۆڵبارینەوە ١٢ حاڵەتی تەنگەنەفەسی سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا لە شاری کەرکوک ئەمڕۆ بەڕێوەبەری هۆبەی چاودێری لە تەندروستیی شارەکە رایگەیاند، تای خوێنبەربوون لە شاری کەرکوک نەماوە.
دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک لە نێوان کەرکوک و هەولێر روویدا بە پلەی ٣.٦ رێختەر.
بانکی رافیدەین رایگەیاند، فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ حاجییان لە بانکەکەمان دەستی پێکردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند رێکارێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو دەگرێتەبەر و دەڵێت، گرنگی بە پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکان دەدرێت لە رووی پلاندانان و داراییەوە، پڕۆژەکانی ئاودێری (ئاودێری ئامارا و دیجلەی ناوەڕاست)، هەروەها پڕۆژەکانی گۆڕینی بۆ ئاودێری بازنەی داخراو و بۆری ئاو بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمی داهاتی ئاو.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تا ئێستا لە خورماتوو نزیکەی ٧٥ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و سەردانی نەخۆشخانەی گشتیان کردووە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەکاتی خۆڵباریندا پێویستە هاوڵاتیان لەماڵەوە بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگهیاند، عێراق لە رووی ماددی و مرۆییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و خاوەن پێگەیەکی جیۆپۆلیتیکی گرنگیشە و تەنیا پێویستیی بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش و دادپەروەرانە هەیە.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، فەرمانبەرانی دڵنیاکردەوە سەبارەت بە مووچەکانیان و جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەم ساڵ مووچەکانیان بەتەواوی مسۆگەرن و سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت هیچ هۆکارێکی نیگەرانی نییە و دۆخی دارایی سەقامگیرە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریكا هۆشداریی بە هاوڵاتیانی دەدات لە گەشتكردن بۆ ٢١ وڵاتی جیهان بەهۆی مەترسی بارودۆخی ئەمنیی ئەو وڵاتانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ رایگەیاند، تاران تا ئێستاش پابەندە بە ڕێبازی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکا، دوای دواخستنی خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان کە بڕیاربو دو رۆژ لهمهوبهر بەڕێوەبچێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ژمارەی ئەو هاوپەیمانی و لایەنانەی ئاشکرا کرد کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت و پێنج هاوپەیمانی نوێش تۆمار کراون.