خۆڵبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەحمەد شەرع نوێنەرایەتی دەوڵەتی سوریا دەکات بەبێ لە چاوگرتنی شێوازی گۆڕینی دەسەڵات، بەژداریکردنیشی لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا گرنگە بۆ روونکردنەوەی دیدگای سوریای نوێ.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر رێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکان بکرێت، ئەوا ئێران پابەند دەبێت بە رێگەدان بە شارەزایانی ئەمریکا کە بچنە ناو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تارانەوە.
شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و کەشناسی عێراق دەڵێت، شەپۆلەکە تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی باران لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵیشی لەگەڵ دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سووپای وڵاتەکەی هێرشی کردووەتە سەر ئامانجێک لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا لە دیمەشق، وەک وەڵامێک لە پێناو پاراستنی درووزەکان لە سوریا.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەم حاڵەتەش لە رووی تەندروستییەوە چەندین زیانی هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بوون وەک تەنگەنەفەسی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٢٥ دۆلار بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٥٦ مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەتەوە.
لەگەڵ زیادبوونی پشتبەستن بە تەکنەلۆژیا بۆ کار و کات بەسەربردن، دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بووەتە خوویەکی ڕۆژانە کە مەترسی لەسەر ماسولکە و ئێسک دروست دەکات.
دوای دوورخستنەوەی مایک والتز بە شێوەیەکی کاتی، سەرۆکی ئەمریکا، مارکۆ روبیۆی وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و مایک واڵتزی وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستنیشان کرد.
بەشی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، دەستپێکردنی قەرزی خانەنشینکراوانی راگەیاند کە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە، بە بڕە پارەیەک لەنێوان سێ بۆ پێنج ملیۆن دینار.
زریانێکی تۆز و خۆڵبارین پارێزگای کەرکوکی گرتەوە و مەودای بینینی بە تەواوی کەمکردەوە و بەوهۆیەشەوە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، سەرجەم تیمە گەڕۆکەکانی بەهۆی خۆڵبارینەوە خستە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەژێر پردی تاسلوجە رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە کە بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆبێلێکدا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کە گۆڕانکاری لە کاتی بەڕێوەچوونی خولی داهاتووی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کراوە، کە بڕیار بوو رۆژی شەممە لە شاری رۆما بەڕێوەبچێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە بنەسڵاوەی هەولێر، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی ئەوەی دیوارێک بەسەریدا دەڕووخێت گیان لەدەستدەدات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، سپۆنسەری مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتننامەی هاوکاریی وزە و دوو گرێبەستی چاککردنەوە لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی ئەڵمانی کرد.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و جێگرەکەی، دەستیانلەکارکێشایەوە بەهۆی لەدەستدانی متمانەی بەرپرسانی دیکەی ئیدارەی ئەمریکا.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیران.
وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەی عومان رایگەیاند، گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا دواخرا، کە بڕیاربوو دوو رۆژی دیکە لە رۆما بەڕێوەبچێت.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەکی تەندروستی و کلینکی ددان سزادران و داخران.
بەڕێوەبەری چاکسازیی دهۆک دەستگیرکردنەوەی زیندانە هەڵاتووەکە راگەیاند و دەڵێت، سزای زیندانییەکە ساڵی ٢٠٢٩ کۆتایی دێت.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی (هەزار و ٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک)، بە حاجییانی عێراقی دەفرۆشرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو کرێکارانەی کە بیمەیان هەیە لە کەرتی تایبەت لەگەڵ فەرمانبەران یەکسانن لە رووی پێدانی قەرز و زەوی نیشتەجێبوونەوە و بۆ ئەو مەبەستەش رێنماییەک بۆ بانکەکان دەردەکرێت.
قایمقامییەتی سلێمانی حەوت شوێنکاریان داخستووە و هەزار و ١٠٤ شوێنیان ئاگادار کردووەتەوە و شوێنێکیشیان رادەستی دادگا کردووە لەپێناو پاراستنی کرێکاران و پێشێلنەکردنی مافەکانیان.
ئاگر لە کارگەیەکی شیش لە شەقامی مەخمور لە شاری هەولێر کەوتەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، رایگەیاند، هەر کرێکارێک ئەمڕۆ کار بکات دەبێت خاوەن کار کرێی دوو رۆژی پێبدات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت، ئەو داهاتەی بۆ سندوقی شێرپەنجە دابین کراوە ناگەڕێتەوە بۆ نەخۆشخانەکەمان. کێشەی دارایی چارەسەرنەکرێت ناتوانین وەک پێویست دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابینبکەین.
کەشناسی هەرێم هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان، کەشی هەرێم و عیراق ناسەقامگیر دەبێت و رەشەبا و هەورەبروسکە و تاوەباران دەبێت، خۆڵبارینیش بەردەوام دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە دەڵێت، پشتگیريی لە تەواوی مافەکانی کرێکاران و داوا رەواکانیان له هەرێمی کوردستان دەکات.
لە غەززە قەیرانی برسییەتی دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدار و بەهۆیەوە گرووپێکی فەڕەنسی مانیان گرتووە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی دەڵێت، تا كۆتایی ئەمساڵ، پڕۆژەی رووناكی تەواوی ناو شاری سلێمانی دەگرێتەوە و لە ئێستادا ١٠ گەڕەك و ١٣ هەزار هاوبەش لە سلێمانی چوونەتە ناو پڕۆژەی رووناكی.