ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەل و خۆراکی گەرمیانەوە
قائیمقامی کفری دەڵێت، هاوڵاتییانی شاری کفری ئاگادار دەکەنەوە، لە ئێستادا فۆرمی کۆبوونی خۆراکی ئەلیکترۆنی پڕ نەکەنەوە، بەهۆی هەبوونی کێشەیەکەوە لەسیستەمەکە.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی روسیا و ئۆکرانیا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.
بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، نەختینەی پێویست لە بەردەستدایە و یەدەگی دراوی بیانیش ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و دەنگۆی کەمی و نەمانی نەختینەی لە بانکی ناوەندی دوورە لە راستییەوە.
لە سنوری لەیلان لە کەرکوک خاوەن ئاژەڵەکان دژى رێگریکردن لە بردنی ئاژەڵ بۆ ناو شارەکە گردبوونەوە و داوا دەکان بە زووترین کات سنورەکان بکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ بەهۆی کەمی دابارین و وشکبوونی زەوییەکان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی، رێژەی مار و دووپشک لە هەرێم بەگشتی زیادیکردووە.
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە.
لەسەر گرانبوونی کارەبا و هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد و بەپێی سکاڵاکە ئەم حکومەتەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی هیچ مافێکی گرێبەست و بڕیاری ستراتیژییان نییە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە هەولێر دوو کەس تەقەیان لە کەسێک کردووە و بەهۆیەوە بریندار بووە، بە وتەی شایەتحاڵەکانیش کەسەکە چوار فیشەکی بەرکەوتووە.
وتەبیژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، پێنج کرێکار کەوتنە ژێر خۆڵەوە و بەهۆیەوە کرێکارێکیان گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە دەڵێت، توانیویانە رێگریی لە زیاتر لە ٢٦٩ هەزار کەس بکەن کە هەوڵیان داوە بە نایاسایی و بە رێگەی قاچاخ بێنە ناو شاری مەککە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بانگێشتی دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە زانکۆکانی عێراق کرد بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ـ ٢٠٢٤ بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ دامەزراندن بۆ ستافی وەزارەت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران چەند حاڵەتێک دەگرێتەوە لەوانەش راستکردنەوەی زانیارییە کەسییەکان ئەگەر هەڵەیەکی تێدا هەبێت.
وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بە میدیای پارتی وت، دوای جەژن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان دانوستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکەنەوە.
شارەزایەکی خۆراک پێشنیاری جوینی خواردن بەباشی دەکات بۆ ئەوەی خواردنەکان جوان هەرس بکەیت و بەرنگاری نەخۆشییەکان ببیتەوە.
رۆژی ١٤ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، بەغدا میوانداری کۆڕبەندی وەبەرهێنانی عێراق دەکات، بە بەشدارییەکی فراوان بە ئامانجی راکێشانی سەرمایەی ناوخۆیی و دەرەکی.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە.
پزیشکانی خولاو لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بایکۆتی دەوامیان کرد و لە ئیستادا بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە داخراوە.
دوای نزیکەی سێ مانگ لە رێککەوتنیان هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا لە دیمەشق کۆبوونەوە و هەسەدەش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی خوێندن و یەکخستنەوەی هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سوریادا کراوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، سەبارەت بە مووچە هەواڵی خۆش هەیە و سبەینێ دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیارێکی وەلائی بۆ بەردەوامبوونی مووچەی هەرێم بدات.
وەزیری دارایی لەگەڵ نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆبووەوە و باسیان لە پاڵپشتی بۆ پرۆژەکانی گەشەپێدانی عێراق کرد.
عێراق لە ساڵی رابردوودا بەبەهای زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار مۆبایلی لە وڵاتی چینەوە هاوردەکردووە و کۆی گشتی کێشی ئامێرە هاوردەکراوەکانیش نزیکەی پێنج هەزار تەن بووە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق تەواوکردنی ١٢ هێڵی شەمەندەفەر و کاراکردنەوەی چەند هێڵێکی شەمەندەفەری راگەیاند کە دەیان ساڵە ناچالاکن.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە ناوچەیەکی سنووری رانیە سێ كەس برینداربوون.
لە واشنتنی ئەمریکا بارهەڵگرێکی پڕ لە مێش هەنگ وەرگەڕاوە و مێشەکانیش بەهۆی رووداوەکەوە بڵاوەیان کردووە بە ناوچەکەدا و بەرپرسانیش داوا لە هاوڵاتییان دەکەن دوو رۆژ نەیەنە دەرەوە تا مێشەکان هێوردەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر دەڵێت، دوای جێبەجێکردنی نۆرەی ئەلکترۆنی لە هەموو پارێزگاکان و هەرێم بەهۆی هاتنی هاوینەوە هاوڵاتییان پێویستە لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ گشت فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی هەولێر نۆرەی ئەلیکترۆنیان هەبێت.
بە نووسراوێک کە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە حکومەتی کاربەڕێکەر تێیدا داوا دەکات کاری پێویست ئەنجام بدەن سەبارەت بە قەدەغەکردنی بازاڕی 'فۆڕێکس' و دراوە دیجیتاڵییەکان.
چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕتی وت، تاوەکو ئێستا هاوکاری هاوپەیمانان نەگەیشتووەتە دەستیان، وتیشی، بڕینی موەچەی چەند فیرقەیەک لەلایەن هاوپەیمانانەوە دوورە لە راستییەوە.
بەهۆی دانەمەزرانی دەرچووانی پزیشکی ساڵی ٢٠٢٤ کە ژمارەیان لە ٥٥٠ پزیشکە، لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و دەڵێن، تا گوێ لە داواکارییەکانیان دەگیرێت دەوام ناکەن.
ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە دوێنێ لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، کەسێکی لە گەڕەكی دریم ستی كوشت.